• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌ ده‌كات


ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 29ی‌ 7ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان سۆرا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و مافناس هیوا ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان خاتوو ڕه‌یچڵ نیوتن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوو ڕه‌وا به‌هزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆگرام له‌ ڕێكخراو.

له‌ دیدارێكدا ڕێكخراوی‌ ستێپ به‌ تێرو ته‌سه‌لی‌ بۆچوونی‌ خۆیان له‌باره‌ی‌ ئه‌ركه‌ ته‌واوكراوو ته‌واو نه‌كراوه‌كانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك پێشنیاری‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چوارچێوه‌یه‌كی‌ نوێیان بۆ شێوازی‌ كاركردنی‌ پڕۆژه‌كه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشنیاركرد، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ وه‌ك نمونه‌ییترین شێوازو ڕێگای‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌و ڕزگاركردنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ چوارچێوه‌ خێزانییه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌لای‌ وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ستراتیجی‌ كاری‌ داهاتوو ده‌بێت‌و به‌و په‌ڕی‌ تواناوه‌ كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردن و به‌رده‌وامی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا پڕۆژه‌كه‌ پێی‌ گه‌یشتووه‌و ته‌واو كردنی‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ پێویسته‌ له‌ داهاتوودا پێی‌ بگات.

پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان‌و عێراقدا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ جێ به‌جێكراو له‌ ئێسته‌دا پڕۆژه‌كه‌ به‌كاراییانه‌ كاره‌كانی‌ ده‌كات‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌ پشتیگریی‌ دارایی‌ كراوه‌و له‌ڕووی‌ هونه‌ری‌ و ته‌كنیكیه‌وه‌ ڕێكخراوی‌ ستێپی‌ به‌ریتانی‌ كاری‌ تێدا كردووه‌.

http://socialsuli.com/pagesDetail.aspx?pageid=4&fbclid=IwAR1QtqmYh8syr0214qjOGdJZYzbZ5IxaCInKhdzXZhNO1_mMHbhhcu6SHUM


30/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.