• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، په‌یمانگای‌ هانا، بۆ ڕاهێنانی‌ كه‌مئه‌ندامان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌


به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاری‌ ڕۆژانه‌یان‌و ئاماده‌كاری‌ بۆ پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ ده‌ستی‌ خوێندكارانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌یمانگای‌ په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندن‌و ڕاهێنانی‌ كه‌مئه‌ندامانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ .

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 18ی‌ نیسانی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ موحه‌ممه‌د قادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ په‌یمانگای‌ هانای‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ .
له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ دیداری مامۆستایان‌و كارمه‌ندان‌و توێژه‌رانی‌ په‌یمانگا، ده‌ستخۆشی‌ له‌ نازه‌نین عه‌لی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگا‌و سه‌رجه‌م توێژه‌رو مامۆستایان‌و ڕاهێنه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگا كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌یان ڕاده‌په‌ڕێنن‌و خوێندكارانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر پیشه‌و به‌هره‌ جوانه‌كانی‌ ژیان ڕاده‌هێنن، هه‌روه‌ك پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ په‌یمانگا ده‌ربڕی‌‌و هیوای‌ خواست به‌ زوویی‌ به‌رهه‌می‌ ده‌ستی‌ خوێندكاران‌و په‌یمانگا له‌و پێشانه‌گه‌یه‌دا ببینین .

پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ سه‌ردانی‌ سه‌رجه‌م به‌ش‌و شوێنی‌ كاری‌ قوتابیان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ كاری‌ پێكه‌وه‌ قوتابیان‌و مامۆستایان‌و ڕاهێنه‌رانی‌ بینی‌‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن .

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندن‌و ڕاهێنانی‌ كه‌مئه‌ندامان، یه‌كێكه‌ له‌و سه‌نته‌رو په‌یمانگایانه‌ی‌ كه‌ تیایدا خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كرێت، له‌م په‌یمانگایه‌دا له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌رو مامۆستاو ڕاهێنه‌رانی‌ به‌تواناوه‌، خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر كارو پیشه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ وه‌ك وێنه‌كێشان‌و كاری‌ ده‌ست‌و درومان‌و دارتاشی‌‌و جوانكاری‌‌و  سه‌رتاشی‌‌و كۆمپیوته‌ر ڕاده‌هێنرێن .


18/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.