• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بنه‌ماكانی‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ منداڵی‌ ساوا ناونیشانی‌ ڕاهێنانێكی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان بوو


ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 29ی‌ 7ی‌ 2019، له‌هۆڵی‌ بۆنه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان و به‌رنامه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ توانای‌ دایه‌نگه‌كان بۆ پێشخستنی‌ زیاتری‌ توانای‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌ و ناحكومییه‌كان، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان سیمینارێكی‌ دوو كاتژمێری‌ له‌ بواری‌ بنه‌ماكانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵی‌ ساوا بۆ (176) ستافی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌برد.

سیمیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.ته‌ها حسێن، ڕاهێنه‌ر, ڕێنماییكاری‌ ده‌روونی‌ وترایه‌وه‌و له‌ پێشه‌كییه‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كردو له‌ وته‌كه‌یدا باسی‌ له‌ بایه‌خی‌ كارو پیشه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵان به‌تایبه‌ت منداڵانی‌ ساوا كرد.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ به‌خێرهاتنی‌ ئاماده‌بووان ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و ستافی‌ دایه‌نگه‌كان‌و مامۆستای‌ وانه‌بێژ كرد، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز  م.عومه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خ‌و گه‌وره‌یی‌ و گرنگی‌ كاری‌ ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌كرد له‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵاندا كه‌ پرۆسه‌ی‌ دانانی‌ یه‌كه‌م به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ كه‌سایه‌تی‌ مرۆڤه‌ له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ك گه‌وره‌یی‌ كاری‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و دروستكردنی‌ مرۆڤی‌ به‌ گه‌وره‌یی‌ كاری‌ پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی‌ خوایان له‌سه‌ر ) چواند.

له‌و سیمیناره‌دا، به‌ڕێز م.ته‌ها زۆر به‌ شاره‌زاییه‌وه‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ‌و چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندروستیی‌ لەگەڵ منداڵانی‌ ساوا بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك وه‌ڵامی‌ پرسیارو سه‌رنجی‌ ئامادبووانیشی‌ دایه‌وه‌.

له‌ كۆتایی‌ سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێز هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئاماده‌بووانی‌ كردو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تێرو ته‌سه‌ل كارده‌كات بۆ پێشخستنی‌ دایه‌نگه‌كان و په‌ره‌پێدان به‌ توانای‌ ستافه‌كانیان.


29/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.