• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کۆتایی‌ بە خولێکی‌ پێنج ڕۆژە هێناو بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا

ڕۆژی‌ پێنجشەممە، ٢٥ی‌ ٧ی‌ ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی‌ بەریز م.عومەر گوڵپی‌، بەرێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هەریەکە لەبەڕێزان ئەڵوەن عەبدولغەفوور، یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بۆ کاروباری‌ هونەری‌ و ئاراس ناصر، بەرپرسی‌ بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان و سەرنج حەمەسەعید، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ و حەلیمە فەتاح، بەرپرسی‌ هۆبەی‌ کاری‌ کۆمەڵایەتی‌، پڕۆژەی‌ پاڵپشتی‌ دەروونی‌ و کۆمەڵایەتی‌ بۆ منداڵ و خێزان کەلەلایەن بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزانەو سەرپەرشتی‌ دەکرێت کۆتایی‌ بە ڕاهێنانێکی‌ پێنج رۆژە هێنا بەناونیشانی‌ (بەرنامەی‌ کچانی‌ نەوجەوان وبەڕێوەبردنی‌ حاڵەتەکانی‌ توندوتیژی‌).

لەو مەراسیمەدا بەڕێز بەرێوەبەری‌ گشتی‌ لەبارەی‌ ناوەڕۆکی‌ ڕاهێنانەکەوە گفتوگۆی‌ کرد، هەورەها سیاسەتی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بۆ بەهێزکردنی‌ توانای‌ ستافەکان و بە پیشەییکردنی‌ کارە کۆمەڵایەتییەکان ڕوون کردەوە، جەختیکردەوە کە لەوەی‌ کە پێویستە ڕاهێنانەکان بە تەواوەی‌ لە کاری‌ رۆژانەمان بگۆڕن بەرەو باشتر، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ڕاهێنانەکان ستراتیجی‌ بن.

لە کۆتایی‌ ئەو ڕاهێنانەدا کە پێنج ڕۆژی‌ خایاندو تیایدا هەر ڕۆژێک پێنج سەعات دە توێژەری‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەروونی‌ بواری‌ کارکردن لە توندوتیژی‌ ژنان ڕاهێنانیان وەرگرت لەسەر چۆنیەتی‌ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کچ و ژنانەی‌ ڕووبەڕووی‌ توندوتیژی‌ دەبنەوە، لە کۆتاییشدا بڕوانامەیان بەسەردا دابەشکرا.


29/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.