به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ بۆ كۆچی دوایی به‌رپرسێكی مه‌راسیمێكی فاتیحهخوانی به‌ڕێوه ده‌بات
سه‌عات 10ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 28ی 7ی 2019، به ئاماده‌بوونی بهرپرسو كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی مه‌راسیمێكی ماتهمو فاتیحهخوانی بۆ خوالێخۆش بوو (شاسوار مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم ڕه‌باتی) به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزاری له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه ڕۆژی 27ی 7ی 2019 كۆچی دواییكرد به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكهشكردو له وته‌كه‌یدا باسی له كاره باشه‌كانی خوالێخۆشبوو كرد، له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ناوی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كهسو كار‌و هاوڕێكانی و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد، هه‌روه‌ك كاك شواری به یه‌كێك له كادیره زۆر دڵسۆزه‌كانی فه‌رمانگه‌و هاووڵاتیاین وهسفكردو باسی له ژماره‌یه‌ك له كاره‌كانی كرد كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجامیدابوون.
پوخته‌ی ژیانی كۆچكردوو:
ـ ناوی ته‌واو: شاسوار عه‌بدولكه‌ریم فه‌قێ عه‌لی
ـ له دایكبووی: 1970
ـ خوێندن: ده‌رچوی ئاماده‌یی پیشه‌یی.
ـ ساڵی دامه‌زراندن: 1998
ـ ناونیشانی فه‌رمانبه‌ری: یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری.
ـ خێزانداره‌و باوكی سێ منداڵ.
ـ دوا پۆست و پله: به‌رپرسی خزمه‌تگوزاری له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.