ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا‌و بڕیاریدا كێشه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه چاره‌سه‌ر بكات كه مووچه‌كانیان ڕاگیرابوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 21ی 7ی 2019، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.كوێستا موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان‌و ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بواری چاكسازی و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئومێد بۆ هاووڵاتیان به خزمه‌تكردنیان‌و جێ به‌جێكردنی یاسا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به بواری كاركردنی وه‌زاره‌ت كرد كه بوارێكی پڕ بایه‌خه‌و له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا گرنگی پێ ده‌درێت.
به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پێشتر دانرابوو، كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی پلانی ستراتیجی چوارساڵی بۆ وه‌زاره‌ت كرد‌و تیایدا كاری ئاماده‌كردنی پلانه‌كه به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شكرا، له‌لایه‌كی تره‌وه گفتوگۆی كه‌م و كورتی‌و كێشه‌كانی هه‌یكه‌لی ڕێكخستنی وه‌زاره‌ت كرا‌و تیایدا بڕیار درا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوكاری كه‌مئه‌ندامان و ڕاگیرانی مووچه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی كه پاش تانه لێدان نزیكه‌ی چوار مانگه چاوه‌ڕێی مووچه ده‌كه‌ن، كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و لیستانه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێت، ئه‌وه‌ش پاش گه‌یشتنی لیستی ناوه‌كان له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆكه‌وه تا ڕۆژی سێشه‌ممه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌مئه‌ندامانه‌شی كه له ساڵی 2013ه‌وه مووچه‌یان بۆ نه‌كراوه به‌هۆی ڕاگیرانی ته‌رخانكردنی مووچه‌وه، كۆبونه‌وه‌كه بڕیاریدا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی چاودێری خێزان‌و هه‌ژاره‌كان، كۆبوونه‌كه بڕیاریدا كاتێكی تایبه‌ت ته‌رخان بكات به كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆی مووچه‌ی ئه‌و توێژارنه‌و تیایدا میكانیزمی گونجاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌و خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووچه‌یه بۆ كه‌سانی شایسته.