• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌ خانه‌واده‌یه‌ك له‌ مردن ڕزگار ده‌كات


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ پاڵپشتی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و به‌شداری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ خانه‌واده‌یه‌ك له‌ سلێمانی‌ ڕزگار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ دۆخێكی‌ خراپی‌ ژیاندابوون و له‌ ڕووی‌ ته‌ندروستی و كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ی‌ جۆراو جۆره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ژیانێكی‌ تایبه‌ت بوو بوونه‌وه‌، كه‌ به‌ پێی‌ ڕاپۆرته‌ پزیشكییه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵی‌ فریاكه‌وتنه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 20 ڕۆژدا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستده‌دا.

له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ ئه‌و خێزانه‌و شێوازی‌ فریاكه‌وتنیه‌وه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند:" پاشئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیه‌كی‌ چاكه‌كار زانیاریی‌ له‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌و شێوازی‌ ژیانیان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پێ گه‌یاندین، به‌ پشتیوانی‌‌و پاڵپشتی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و ته‌ندروستی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ پۆلیس‌و به‌رگری‌ شارستانی‌ له‌ كاتی‌ پێویستدا و به‌مه‌به‌ستی‌ به‌هاناوه‌چوونیان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كاری‌ پێویستیان بۆ ئه‌نجامدرا و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌دا ڕزگاركران".

له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ ئه‌و خێزانه‌و جۆری‌ گرفته‌كه‌یان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌ وتی‌:" ئه‌م خێزانه‌ پێكهاتوون له‌ باك‌و دایكێكی‌ به‌ساڵاچوو، كچێكی‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌ كێشه‌ی‌ ژیریی‌‌و ده‌روونی‌ هه‌یه‌، كوڕێكی‌ 25 ساڵ به‌ هه‌مان شێوه‌، دوو ئه‌ندامی‌ تری‌ خێزانه‌كه‌ كه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان كێشه‌یان هه‌یه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ باوك‌و دایكی‌ خێزانه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌ساڵاچوون یه‌كێكیان نابیناو ئه‌ویاتریشیان كه‌ دایكی‌ منداڵه‌كانه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ هه‌یه‌".

له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ژیانیانه‌وه‌ وتی‌:" شیرازه‌و بنه‌ماكانی‌ ژیانكردن له‌م ماڵه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی‌ پچڕابوون، ماڵه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ بووبوویه‌ زبڵدانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ پڕ له‌ مێش‌و مه‌گه‌ز به‌ ئاستێك كه‌ هیچ كه‌س نه‌یده‌توانی‌ تیایدا بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ به‌بێ بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ تری‌ خێزانه‌كه‌ ده‌ژیان، نه‌خۆشی‌ جۆراو جۆری‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌روونی‌، تووشبوون به‌ وشكبوونه‌وه‌و لێكه‌وته‌كانی‌ تری‌ به‌د خۆراكی‌ به‌هۆی‌ خراپی‌ و كه‌می‌ خواردنه‌وه‌، نه‌بوونی‌ هیچ مه‌رجێكی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ماڵه‌كه‌دا".

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ چاره‌سه‌رو ئه‌و كارانه‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌و خێزانه‌ كران، عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" به‌ ئاماده‌بوونی‌ ده‌زگاو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد، پاشان ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌مان گواسته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر، پاشان هێشتنه‌وه‌یان له‌ بینایه‌كی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 40 ڕۆژ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ ته‌واوی‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌روونی‌ وه‌رگرن، و پاشان ده‌رفه‌تی‌ پاككردنه‌وه‌و ته‌عقیمكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ ماڵه‌كه‌شیان بڕه‌خسێت، به‌هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ زۆری‌ پیسیشه‌وه‌ نه‌وه‌ك ته‌واوی‌ كه‌ل و په‌لی‌ ماڵه‌كه‌ فڕێدران، به‌ڵكو هه‌موو ماڵه‌كه‌ له‌ سه‌قف و دیوارو بۆیاخ‌و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و سیستمی‌ ئاو و ئاوه‌ڕۆوه‌ كاره‌باوه‌ سه‌ر له‌ نوێ نۆژه‌نكرایه‌وه‌".

به‌ پێی‌ لێدوان‌و زانیارییه‌كانی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، له‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵی‌ ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ كه‌یسی‌ له‌مجۆره‌ نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی‌ ئاڵۆزی‌ و فره‌ كێشه‌یی‌ خێزانه‌كه‌شه‌وه‌ پێویست بووه‌ زیاتر له‌ ڕێكارێك و ڕێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر، پرۆسه‌كه‌ش له‌ 6ی‌ 5ی‌ 2019 ه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌ تا 17ی‌ 7ی‌ 2019، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا خێزانه‌كه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌ ماڵی‌ خۆیان له‌ دۆخێكی‌ نوێ‌و هه‌ل و مه‌رجێكی‌ ته‌ندروستی‌ شیاودا بۆ ژیان.

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئایا ئه‌و خێزانه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌ماوه‌؟ عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" نه‌خێر كێشه‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌ كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌و ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاودێریان بكه‌ین و زیاتر هاوكاریان بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ مانگێكی‌ ڕابردوودا كرا بوویه‌ هۆی‌ ڕزگاربوونی‌ خێزانه‌كه‌ و لاچوونی‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ جیدی‌ له‌سه‌ر ژیانیان و ڕزگاركردنی به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ دوو ئه‌ندامی‌ خێزانه‌كه‌ له‌مردن، بۆ داهاتووش ئه‌وه‌ی‌ له‌ تواناماندا بێت چاودێریان ده‌كه‌ین و هاوكاریان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخه‌ خراپه‌كه‌ی‌ پێشوو".

هه‌ر له‌ باره‌ی‌ سه‌رجه‌می‌ پڕۆسه‌كه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ پێویستی‌ زانی‌ زۆر سوپاسی‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بكات كه‌ هاوكاربوون له‌و پرۆسه‌ی‌ به‌هاناوه‌چوونه‌وه‌، به‌تایبه‌ت به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان و هاوڕێیان‌و هاوپیشه‌كانیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ و ستاف و كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌‌و پۆلیسی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ و به‌شه‌كانی‌ پلان‌و پارێزگاری‌ خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و به‌ساڵاچووان، هەروەها کۆمپانیای‌ (موڤ) و هاووڵاتیان و نوێژخوێنانی‌ مزگەوتی‌ ئەو گەڕەکەی‌ ماڵە هەژارەکەی‌ لێبوو کە بەپێی‌ توانای‌ خۆیان هاوکاربوون.


18/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.