• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌كات


به‌بۆنه‌ی‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌كه‌یان‌و ده‌ستبه‌كاربووونی‌ ستافی‌ نوێی‌ سكرتارییه‌تیان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌كات .

پاشنیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 17ی‌ نیسانی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ كردو له‌لایه‌ن قومریه‌ موحه‌ممه‌د، سكرتێره‌و په‌روین نه‌جمه‌دین‌و مه‌هاباد عه‌بدول‌و شنۆ پێنجوێنی‌و په‌یام مه‌حمود، ئه‌ندامانی‌ سكرتاییه‌ته‌وه‌ پێشوازیكرا .

له‌و دیداره‌دا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ سكرتێر‌ه‌و سكرتارییه‌تی‌ نوێی‌ ڕێكخراو، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ باسی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ ئافره‌تان له‌ كۆمه‌ڵگه‌و گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ كاركردن بۆ ئافره‌تان كرده‌وه‌ چ له‌ ڕووی‌ هوشیاریی‌‌و چ له‌ ڕووی‌ داكۆكی‌ له‌ مافه‌كانیانه‌وه‌، ئه‌وه‌شی‌ به‌ كاری‌ جیدی‌ ڕێكخراوه‌كان زانی‌‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ئاماده‌یی‌ خۆی‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ تێكڕای‌ ڕێكخراوه‌كان‌و ڕێكخراوی‌ خوشكان دووپاتكرده‌وه‌ .



17/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.