• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ ڕیچ(reach) واژۆ ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 17ی‌ 7ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زاكانی‌ دیوان‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ (REACH - ڕێكخراوی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فێركردن‌و ته‌ندروستی‌ كۆمه‌ڵ) واژۆ كرد.

له‌و بۆنه‌یه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندازیار سامان ئه‌حمه‌د مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوو م.ئاكام کەمال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆژه‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ڕێچ ئاماده‌یبوون، هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی‌ سه‌نته‌رێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ناوی‌ سه‌نته‌ری‌ (لیزا) له‌ شاره‌دێی‌ بازیان بۆ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیانی‌ ئاواره‌‌و په‌نابه‌رو خانه‌خوێ.

به‌ پێی‌ یاداشتی‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ ئه‌و سه‌نته‌ره‌ له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌ك له‌ شاره‌دێی‌ بازیان به‌ تێچوونی‌ (86.300,000  - هه‌شتاو شه‌ش ملیۆن‌و سێسه‌د هه‌زار دینار) له‌ ماوه‌ی‌ (90) ڕۆژدا به‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیه‌وه‌ دروست ده‌كرێت.

سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ ناوبراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت‌و تیایدا له‌ بواری‌ جیاجیاكانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێ به‌رانبه‌ر خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ ئه‌و شاره‌ دێیه‌و ده‌وروبه‌ری‌ ده‌كات.


17/07/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.