به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی‌و هاندانی كاری خۆبه‌خشانه له‌بواری چاكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی زانكۆی ئیشك ده‌كات له سلێمانی.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 17ی نیسانی 2016، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و پرشنگ كه‌ریم، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیوان، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ئیشكیان كرد له سلێمانی‌و له‌لایه‌ن د. دۆغان ئۆزدمیر( Dr. Dogan Ozdemir )، سه‌رۆكی لقی زانكۆكه‌وه له شاری سلێمانی پێشوازیكران .
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندن له زانكۆی ئیشك بۆ ساڵی یه‌كه‌م له شاری سلێمانی، ده‌ستخۆشی له مامۆستایان‌و خوێندكارانی زانكۆكه كرد كه له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی یانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خۆبه‌خشانه هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر پێشكه‌ش به‌و شوێنانه ده‌كه‌ن پێویستیان پێیانه، هه‌روه‌ك هیوای خواست له داهاتوودا ئه‌م كاره خۆبه‌خش‌و خێرخوزایانه په‌ره‌پێبده‌ن‌و زانكۆكان باشتر به‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌و په‌یوه‌ندی‌و تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا بكرێنه‌وه .
له‌لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی زانكۆی ئیشك، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌باره‌ی زانكۆی ئیشك‌و هه‌نگاوه‌كانی دروستبوونی‌و به‌رنامه‌كانی ئاینده‌یان، خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی‌و هیوای خواست له داهاتوودا باشتر بتوانن خزمه‌تی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن .
هه‌ر له‌به‌شێكی ئه‌و دیداره‌دا باس له چۆنییه‌تی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت كرا بۆ دابینكردنی خوێندن بێ به‌رانبه‌ر بۆ كه‌سانی شایسته، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له زانكۆ كرا كه ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنیان بۆ منداڵانی شه‌هید‌و ئاواره‌و هه‌ژاران ته‌رخانكردووه‌و هیواشیان خواست له ئاینده‌دا كورسی تایبه‌تی خوێندن بۆ گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت فه‌راهه‌م بكرێت .
زانكۆی ئیشك، زانكۆیه‌كی ئه‌هلییه‌و كه‌مپی سه‌ره‌كی زانكۆكه له شاری هه‌ولێری پایته‌خته‌و بۆ ئه‌مساڵی خوێندن لقێكی خۆی به سێ به‌ش‌و 80 خوێنداره‌وه له سلێمانی كردووه‌ته‌وه .