ئهمڕۆ 14ی 4، بیستو ههشتهمین ساڵیادی كارهساتی جینۆسایدی گهلی كورده لهسهر دهستی دڕهنده ترین ڕژێمی دونیا كه ڕژێمی ڕووخاوی بهعسه .
بیستو ههشت ساڵ پێش ئێستا، له 8 پرۆهسهی سهربازی نامرۆڤانهی وهحشیانهدا نزیكهی 182 ههزار ژنو منداڵو گهنجو پیری كورد كهوتنه بهر دڕندانهترین شاڵاو له مێژووی مرۆڤایهتیداو پاش ڕاگواستنیان له شوێنو ماڵو حاڵی خۆیان ههموویان له بیابانهكانی خوارو و ناوهڕاستی عێراق كران به ژێر خۆڵهوه .
ئهو ئازاره له پاش خۆی بێجگه له وێرانكردنی زیاتر له 4 ههزار گوند، ئازارێكی قووڵی لهناخی ههموو تاكێكی كورددا بهجێهێشتو تاوانهكهش له بێدهنگییهكی تهواوی ئهو كاتی دونیایدا بهڕێوهچوو .
قۆناغەکانی ئەنفال پێکهاتبوون لە:
ئەنفالی یەک: ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ، (لە ۲۳شوبات تاکو ۱۹ئاداری ۱۹۸۸ی خایاند) ئەم شاڵاوە بە ەێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ۲۳شوباتی ۱۹۸۸ دەستیپێکرد، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (۸۰)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان، لە وێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (۲٥-۳۰) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە. ئەم هێرشە باربڵاوە سنوری شارۆچکەکانی (سورداش، دوکان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە.
ئەنفالی دوو: لە (۲۲ی ئازار تاکو ۱ی نیسانی ۱۹۸۸ کۆتایی هات ) ئەم هێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لە (تەکیە،سێوسێنان، سەگرمە، دەربندباسەڕە، قۆپی قەڕاغ و چەند شوێنی تر ) گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە، سەرەتای هێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە بوو بەشێوەیەکی زۆۆر سەخت کیمیاباران کرا.
ئەنفالی سێ: (لە ۷ تا ۲۰ی نیسانی ۱۹۸۸) شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (۱۹۸۸) بۆ سەر کوردستان، کە ناوچەکانی (دوز، قادرکەرەم، کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تێلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی ئاغجەلەر) ی ڕاماڵی. زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی بە دانیشتوای نزیکەی (٥۰۰۰) پێنچ سەر گوندی ئەم ناچەیە گەیاند، لە(۱٤ی نیسانی ۱۹۸۸) دا چوار شارۆچکەی لە یەک کاتدا خاپوور کرا.
ئەنفالی چوار: ئاوگەی زێی بچووک (لە ۸ی نیسان تاکو ۳ی ئایاری ۱۹۸۸) هێزەکانی بەعس دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی لێکەوتەوە، هێرشەکان بەردەوام بوو بۆ سەر ناوچەکانی تری کوردستان بە هەمان شێوە . جوگرافیای ئەم شاڵاوە ئاوگەی زێی بچووک بوو، کە هێڵی سنوری هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر پێک دەهێنێت. ئە ئاوگەیە شارۆچکەکانی رێدار، ئاغجەلەر، تەق تەق و چەند گوندێکی گەورەی وەک عەسکەر و گۆپتەپە دەگرێتەوە، کە دەکاتە دەشتی کۆییی تەق تەق و شێخ بزێنی، سەرەتای ئەنفالی چوار بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە لە ڕۆژی (۳ی ئایاری ۱۹۸۸) دەستی پێکرد.
قۆناغی (ئەنفالی ٥ ، ٦ ، ۷ ) دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندوز لە (۱٥ی ئایاری - ۲٦ی ئابی ۱۹۸۸ ): سەرەتای هێرشەکە لە (۱٥ی ئایاری ۱۹۸۸) بوو، کە دوا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو، چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیابارانکردنی گوندەکانی (وەرە،نازەنین، کاموسک، سپیندارە، عەلیاوە،سماقولی)، بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی گوندەکان.
ئەنفالی کۆتایی (بادینان) لە (۲٥ی ئاب ـ ٦ی ئەیلولی ۱۹۸۸): لە دای وەستانی شەڕی (عێراق-ئێران)، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (۸ی ئازی ۱۹۸۸) دەستی پێکرد، سوپای عێراق) دەستی واڵا بوو بۆ ئەنفال کردنی ناچەی بادینان. ئەم شاڵاوە بە درێژایی ناوچەکانی (زاخۆ، ئامێدی، شێخان و ئاکرێ ) گرتەوە.