نابێت كرێ و مووچەى كارمه‌ندو كرێكاری دایه‌نگه‌كان له (285,000) دينار كه‌متر بێت
به پێی گشتاندنێك كه ژماره (2085)ى لەسەرەو له به‌رواری (13ی 5ی 2019) ده‌رچووه، به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی دایەنگەکان ئاگادار دەکاتەوە بەوەى نابێت كرێ و مووچەى كارمه‌ندو كرێكار‌و داده‌ی دایه‌نگه‌كان له (285,000 - دوو سه‌دو هه‌شتاو پێنج هه‌زار) دینار كه‌متر بێت.
هه‌ر له‌و گشتاندنه‌دا كه له چوار خاڵ پێكهاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات به دابینكردنی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كارمه‌ندانیان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
گشتاندنه‌كه پشتی به نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ستووه كه ژماره (12334)ى لەسەرەو له به‌رواری (22ی 11ی 2012) دەرچووە، و تیایدا جه‌خت ده‌كاته‌وه وه‌ك لانی كه‌می كرێی كاركردن بۆ هه‌ر كارێكارێك، سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌وه به پێی یاسای كار پێویسته كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت مانگانه ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان لەلایەن خاوەن کارەوە بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێكی كه‌رتی گشتی له كاتی ته‌واوكردنی خزمه‌ت و مه‌رجه یاساییه‌كان خانه نشین بكرێت.
|