• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ كردو به‌دواداچوونی‌ بۆ كێشه‌ی‌ خێزانێك كرد

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 12ی‌ 5ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و مافناس هیوا ڕه‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری‌ هۆبه‌ی‌ به‌دواداچوون سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌و كارانه‌یان بینی‌ كه‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ فره‌ كێشه‌ كراوه‌.

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مافناس سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕازازوه‌ میرزا، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو نیان ئیبراهیم، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ كچان‌و شێركۆ عارف، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان پێشوازی‌ كران.

له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ مه‌به‌ست له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌و كارانه‌ی‌ كه‌ بۆ ماڵێكی‌ فره‌ كێشه‌ كراون بوو، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ خاتوو ڕازاه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی‌ و به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان و منداڵان كرد كه‌ ئه‌ركی‌ خۆیان زۆر به‌باشی‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و خێزانه‌ به‌جێهێناوه‌و وه‌ك پێویست به‌ هانایانه‌وه‌ ڕۆشتوون، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ ته‌واو كردنی‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕزگاركردن و به‌ هاناوه‌چوونه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.


12/05/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.