به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌یمانگای هیوای نابیستان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 12ی 5ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری پهروهردهییو م.شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د، شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی هۆڵی تاقیكردنه‌وه كۆتاییه‌كانی په‌یمانگای هیوای به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و كارمه‌ندانی په‌یمانگا كرد، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیانی په‌یمانگا خواست.
په‌یمانگای هیوای نابیستان، قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ته به قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و تایبه‌ته به منداڵان و گه‌نجانی نابیستو تیایدا هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به هه‌مان پڕۆگرامدا تێپه‌ڕ دهبنو له ئێسته‌دا هه‌لی خوێندنیان به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان بۆ ڕه‌خسێنراوه.
|