• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌، دیداری‌ زانستی‌ : ئه‌ركی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان


به‌ ئاماده‌بوونی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و مامۆستایان‌و خوێندكارانی‌ به‌شه‌كانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كۆمه‌ڵناسی‌، دیدارێكی‌ زانستی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو .

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 13ی‌ نیسانی‌ 2016، له‌ ئاماده‌كردنی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌شه‌كانی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كۆمه‌ڵناسی‌ كۆلێجی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، دیدارێكی‌ زانستی‌ بۆ د.عادل باخه‌وان كۆمه‌ڵناس‌و مامۆستای‌ زانكۆ ‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ 
به‌ڕێوه‌چوو .

له‌و دیداره‌ زانستیه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و گه‌شه‌ دارا حه‌فید، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مان‌و مونیره‌ عوسمان، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و د.لوقمان سیوه‌یلی‌، سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ كۆلێجی‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی‌  زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌یبوون، له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ توێژه‌ران‌و به‌رپرسانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و خوێندكارانی‌ زانكۆو د.عادل باخه‌وان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ ئه‌ركی‌ توێژه‌ران‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ كوردستان‌و ئه‌رك‌و ڕۆڵیان له‌سه‌ر ده‌می‌ نوێدا .

دیداره‌كه‌ش له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئاراس ناسر، توێژه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و له‌ هۆڵی‌ سیمیناری‌ كۆلێجی‌ ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو .


13/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.