به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی (دایك)ی حكومی به‌سه‌ركرده‌وه و بەڵێنى پشتیوانى بۆ دووپاتکردنەوە
ڕۆژی سێشه‌ممه، 7ی 5ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمهلایهت له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان سه‌ردانی دایه‌نگه‌ی (دایك)ی حكومی كرد له نزیكه‌وه منداڵانی دایه‌نگه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكییه‌كان بوو.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا و له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستافهكانی دایه‌نگه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز به‌سۆز تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌ی دایك و سه‌رجه‌م ستافهكانی كرد و بۆ گرنگیدانیان به كاره‌كانیان له خزمه‌تكردنی منداڵانی دایه‌نگه، هه‌روه‌ها ڕێنماییكردن كه باشتر گرنگی به كارهكاتیان بده‌ن له بواری ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ، له هه‌مان كاتدا پشتیوانی خه‌مخۆی خۆی‌و سه‌رجه‌م بهرپرسو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ دایه‌نگه‌ی دایك‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و شاندی هاوڕێی سه‌ردانی بینای نوێی دایه‌نگه‌ی دایكی كرد له نێو پڕۆژه‌ی شاری نیشته‌جێبوونی شاری سپی‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری ته‌واوبوونی بیناكه‌و به‌ش و هۆڵو پێداویستییه‌كانی بوو، له‌و باره‌یه‌وه ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه كرد كه له زووترین كاتدا ئه‌و بینایه بخه‌نه خزمه‌تی منداڵانه‌وه.
دایەنگەی دایک یەکێک لە دایەنگە حکومییەکانە لەناوی شاری سلێمانی و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیە و لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا خزمەتێکى بەرچاوى بە منداڵان کردووە.
|