به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان دهكاتو پێكه‌وه هه‌ردوو ماڵی داڵده‌دانی ژنان‌و سه‌نته‌ری ئۆتیزم به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 5ی 5ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی پێشوازیكرد له به‌ڕێز م.فواد سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به وه‌كاله‌ت و پێكه‌وه‌ش هه‌ردوو ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی‌و سه‌نته‌ری ئۆتیزم به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو به‌ڕێزان له نزیكه‌وه ئاگاداری كاری ڕۆژانی ئه‌و دوو دامه‌زراوه گرنگه بوون‌و كار‌و خزمه‌تیشیان جێگه‌ی نرخاندن بوو به جۆرێك كه پێشه‌نگن له بواره‌كه‌ی خۆیاندا له زۆر بوارداو كار به پێوه‌ره زاستی و پیشه‌ییه‌كان دهكرێتو له ئاستێكی به‌رزدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، سوپاسی سهردانو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ڕێز م.فودا سدیقی كرد‌و هیوای خواست هه‌وڵی خۆی له وه‌زاره‌ت بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌م و كورتی دامه‌زراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری توانای كاركردن و خزمه‌تكردن، هه‌روه‌ك به‌ڕێزیشیان پاڵپشتی خۆی و وه‌زاره‌تی دووپاتكرده‌وه.
|