بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی، گفتوگۆیەک لەبارەی ڕێنمایی تایبەت بە ئۆتیزمەوە بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 6ی 5ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ڕێبوار ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی به‌شی یاسا، پیشوازیكرد له چه‌ند هاوڵاتیهكو چالاكهوانێك له‌بواری كاركردن بۆ تووشبووانی ئۆتیزم.
له‌و دیداره‌دا، ئاماده‌بووان ژماره‌یه‌ك تێبینی‌و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ڕێنمایی ئۆتیزم ئاراسته‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كاركردن له بواری گرنگ و پێویسته‌كان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له‌و بواره‌دا هه‌ن، جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و منداڵانی ئۆتیزم پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بخه‌ین و ئه‌وه‌ش ستراتیجی كارمان بێت.
|