بە بەشداری ژمارەیەک دامەزراوە، بەدواداچوون بۆ کێشەی ئاڵۆزی خێزانێک دەکرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6ی 5ی 2019، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان د.سه‌یوان نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و كاك عه‌لی، نوێنه‌ری به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی‌و ڕائد هه‌رێز، نوێنه‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌ی خێزانێكی فره ڕه‌هه‌ندی گرفت‌و كێشه به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه دوابه‌دوای ژماره‌یه‌ك به دواداچوون هات كه له‌لایه‌ن تیمه جیاجیاكانی دامه‌زراوه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه ئه‌نجامدرابوو و هه‌روه‌ها گرتنه‌ری ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن به‌مه‌به‌ستی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ كه‌یسه زۆر پێویسته‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی له ئاماده‌بووان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان‌و تیم‌و ستافه‌كان كرد كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی گه‌وره‌و گرنگیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌ماهه‌نگیانه به‌رده‌وام ده‌بن تا چاره‌سه‌ره‌ی كۆتایی بۆ كێشه‌ی ئه‌و خێزانه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له كێشه‌ی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشی ده‌روونی و ژیریی و جه‌سته‌یی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه به دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری گه‌یشته كۆتایی.
|