ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی شاری دەروازە
بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی نیشتەجێبووی شاری دەروازە دەکاتەوە، ئەوانەی منداڵی خوار تەمەنی (٤ساڵ)یان هەیەو پێویستیان بە خزمەتگوزاری دایەنگە هەیە، لە بەرواری ١٥ی ٥ی ٢٠١٩ەوە سەردانی دایەنگەی ناو شاری نیشتەجێبوونی دەروازە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکانیان، بۆ ئەوەی دایەتگەکە لە ١ی ٧ی ٢٠١٩ەوە دەست بە کاربێت بۆ خزمەتی منداڵانی خۆشەویست.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی
٣٠ی ٤ی ٢٠١٩
|