• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ لیژنه‌ی‌ فتوای‌ سلێمانی‌‌و هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی‌ ناساندنی‌ ئه‌رك‌و كاری‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلام له‌باره‌ی‌ چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و لیژنه‌ی‌ فتوای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو .

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 11ی‌ نیسانی‌2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌‌و نوێنه‌رانی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ فتوای‌ سلێمانی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ به‌ڕێوه‌چوو .

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرس‌و توێژه‌رانی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ ئاماده‌بوو كرد، هه‌تا بۆچوونی‌ ئاینی‌ ئیسلام له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ شه‌رعیانه‌ی‌ كاره‌كانی‌ سپاردنی‌ منداڵ به‌ خێزانه‌كان بزانن كه‌ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ هۆبه‌كه‌ ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ زانایانی‌ ئاماده‌بووش به‌ بایه‌خ‌و گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ ئه‌ركی‌ پاراستن‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵ كرد له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ك باسیان له‌ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌ ئاینیه‌كان كرد كه‌ چۆن ئاینی‌ ئیسلام خه‌ڵكی‌ هانده‌دات بۆ چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و له‌ خۆگرتنی‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و دامه‌زراوه‌ییه‌یان له‌ ڕوانگه‌ی‌ شه‌رعه‌وه‌ ڕوونكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك هه‌موو پشتیگرییه‌كی‌ خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌  دووپاتكرده‌وه‌و هیوایان خواست به‌ زوویی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و هۆبه‌یه‌ بكه‌وێته‌ سه‌رپێی‌ خۆی‌ هه‌تا منداڵه‌كان له‌ ئامێزی‌ خێزانه‌ چاكه‌كاره‌كاندا گه‌وره‌ببن‌و به‌خێو بكرێن‌و به‌شێك له‌ سۆزی‌ له‌ ده‌ستچووی‌ خێزانه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی‌ خۆیانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ .

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ پڕۆژه‌ی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، هۆبه‌و پڕۆژه‌یه‌كی‌ نوێیی‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیه‌وه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئه‌زموونی‌ جێبه‌جێده‌كرێت‌و بڕیاروایه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا بكه‌وێته‌ كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ كه‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ خێزانی‌ شایسته‌یه‌ بۆ به‌خێوكردنی‌ منداڵانی‌ بێ سه‌په‌رشت‌و دواتریش ئاگابوون‌و به‌دواداچوون بۆ ژیانیان .


12/04/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.