سه‌نته‌ری چالای پیره‌مه‌گرون، ستافێكی كهمو به‌رهه‌مێكی زۆر
ڕۆژی دووشه‌ممه، 23ی 4ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێز م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان سه‌ردانی سه‌نته‌ری چالاكی منداڵانی پیرهمگرونی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك فه‌رهاد و كارمه‌ندانی سه‌نته‌ره‌وه پێشوازیكرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری پیره‌مه‌گرون كرد كه له خزمه‌تێكی به‌رچاوی منداڵانی شارۆچكه‌كه‌یان سه‌ره‌ڕای ئه‌و كهمو كورتیانه‌ی كه به‌هۆی كه‌می ستاف و توانای داراییه‌وه هه‌یانه به‌ڵام به‌رده‌وام خزمه‌تێكی باشی منداڵان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن بۆ خزمه‌تی زیاتر‌و پاڵپشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیشی دووپاتكرده‌وه.
|