• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: هەفتەی‌ ژیاندۆستی‌ بۆ پەروەردەیەکی‌ ژیاندۆست لە ١٤ قوتابخانە به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئامانجی‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ژیاندۆستی‌ و ئاشناكردنی‌ منداڵان و دایكان و باوكانی‌ قوتابیان‌و هاووڵاتیان به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هوشیارییان بۆ بواره‌ جیاجیاكانی‌ ژیان، به‌ به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، هه‌فته‌ی‌ ژیاندۆستی‌ له‌ 14 قوتابخانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 21ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشت په‌روه‌رده‌و سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاره‌با‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ ژینگه‌و ئاوو ماف و په‌روه‌رده‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای‌ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو قوتابیان، هه‌فته‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ ژیاندۆستی‌ له‌ قوتابخانه‌ی‌ دابانی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌فته‌ی‌ ژیاندۆستی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ند چالاكییه‌ په‌روه‌رده‌یی‌، هونه‌ری‌، وه‌رزشییه‌وه‌ كارده‌كات بۆ ئاشناكردنی‌ منداڵان و قوتابیان‌و دایك‌و باوكی‌ قوتابیان‌و هاووڵاتیان به‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ مافی‌ مرۆڤ‌و مافی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و ژینگه‌و به‌فیڕۆنه‌دانی‌ سامانی‌ ئاوو كاره‌باو گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی‌‌و وه‌رزش .

له‌و بۆنه‌یه‌داو بۆ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژ له‌ 14 قوتابخانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ چالاكییه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ بریتین لە قوتابخانەکانی‌ (سەرشەقام، خۆشناو، سۆران، هەورامان، پیشکەوتن، مەشخەڵان، دابان) لە پەروەردەی‌ ڕۆژهەڵات‌و قوتابخانەکانی‌ (مەم و زین، بێکەس، سیوەیل، نەهری‌، بەخشندە، ئارین، جونیەر) لە پەروەردەی‌ ڕۆژئاوای‌ شاری‌ سلێمانی‌.

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ و سوپاسی‌ ئاراسته‌ی‌ قوتابی‌ و مامۆستایان‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ به‌شداربووه‌كان كردو پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ چالاكییانه‌ی‌ دووپاتكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز ئاكۆ عه‌بدولمه‌جید، سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ سه‌رجه‌م نوێنه‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان كرد بۆ سه‌رخستنی‌ بیرۆكه‌كه‌، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست له‌ ساڵی‌ داهاتوودا به‌ پشتیوانی‌ هه‌موو لایه‌ك بیرۆكه‌كه‌ په‌ره‌ پێبده‌ن بۆ سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان.



21/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.