• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سیمینارێک بۆ کارمەندانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 18ی‌ 4ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، سیمینارێكی‌ تایبه‌ت به‌ (سوتانی‌ ده‌روونی‌) بۆ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.دانیال، پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌ وترایه‌وه‌ و له‌كاتی‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌شێكی‌ ئه‌ سیمیناره‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، باسی‌ له‌ بایه‌خی‌ به‌هێزكردنی‌ ستافه‌كانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان كردو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و به‌شی‌ پلانی‌ ڕاسپارد، كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و پلانه‌ی‌ هه‌یانه‌، بایه‌خی‌ زیاتر به‌ ستافه‌كانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان و ماڵه‌كانی‌ منداڵان بده‌ن و پشتیوانیان بن به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ پیشه‌یی‌ و زانستیان.

له‌و سیمیناره‌دا به‌ڕێز د.دانیال، زۆر به‌باشی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ هۆكاره‌كانی‌ سوتانی‌ ده‌روونی‌ و چۆنیه‌تی‌ خۆ ڕزگاركردن له‌و سوتانه‌ ده‌روونیه‌ خسته‌ڕوو، هه‌رووه‌ك بڕیار وایه‌ له‌ ئاینده‌دا له‌م بواره‌ زانستیه‌ گرنگه‌دا زیاتر وانه‌و ڕاهێنان پێشكه‌ش بكرێت.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ناز قادر، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌بوون.

له‌ كاتی‌ ئاماده‌بوونی به‌شی‌ كۆتایی‌ سیمیناره‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سیمیناره‌كه‌ ماندوو بوون، سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ بۆ د.دانیال و كارمه‌ندانی‌ ئاماده‌ بوو هه‌بوو، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ پێی‌ به‌رنامه‌یه‌ك گرنگی‌ به‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ ده‌دات به‌ پێی‌ پسپۆڕی‌ و پێویستیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ توانا به‌رده‌سته‌كاندا.


20/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.