له‌پای كار‌و چالاكی زانستى و هونه‌ری و خۆبه‌خشیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له قوتابخانه‌ی ڕۆزی بنه‌ڕه‌تی ده‌كات
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 18ی 4ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزن سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و ڕێزان گورون، به‌رپرسی به‌شی ژمێریاری پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و قوتابی قوتابخانه‌ی (ڕۆز)ی بنه‌ڕه‌تی كه به ئامانجی گه‌یاندنی دیاری بهرههمو كاری خۆبه‌خشیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیان كردبوو.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به بایه‌خه‌وه له كاره ناوازه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی ڕۆزی ڕوانی‌و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و قوتابیان‌و كهسو كاری قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كرد بۆ به‌شداری كۆمهڵگاییان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قوتابخانه‌ی ڕۆز به كردنه‌وه‌ی پێشانگاو فیستیڤاڵێك بۆ بهرههمو كاری ده‌ستی قوتابی و مامۆستاكانی كارێكی گرنگیان ئه‌نجامداوه‌و به به‌خشینی داهاتی كاره جوانهكانیشیان به ئه‌ژماری هاوكاری خێرخوازان كه خزمه‌ت به ماڵه‌كانی منداڵان و به‌ساڵاچووان ده‌كات جارێكی‌تر كارێكی پیرۆزیان ئه‌نجامداوه و هیوای خواست نمونه‌ی قوتابخانه‌و مامۆستا‌و قوتابی وه‌ك (ڕۆز) له شار‌و كوردستانه‌كه‌ماندا زۆر بێت، ئه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌و گرنگه به به‌هره‌و تواناكانمان و له خۆمانه‌وه بۆ خۆمانه.
جێی ئاماژه‌یه قوتابخانەی ڕۆزی بنەڕەتی ئینگلیزی، ڕۆژی ٤ی ٤ی ٢٠١٩ یەکەمین فیستیڤاڵی چالاکی وەرزشی و هونەری و زانستی خۆی ئەنجامداو تیایدا وەک بڕیاریاندابوو داهاتی چالاکییەکەیان بەخشیە صندوقی هاوکاری خێرخوازان بۆ ماڵەکانی منداڵان و بەساڵاچووان.
|