پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵ و خێزان و کۆمەڵگە لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا خزمەتی بە (٣٩٧٢) منداڵ کردووە
پڕۆژەی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵ و خێزان بە پشتیوانی دارایی رێکخراوی یونسێف و سەرپەرشتی بەشی پارێزگاری خێزان، یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەو لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا خزمەتێکی گەورەی بە منداڵ و خیزانە ئاوارەکان کردووە.
پرۆژەکە بۆ شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ بە بەفەرمانی ژمارە(٣٩٧٢) لە بەرواری ٥ی ١٢ی ٢٠١٨ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، دەستی بەكارەكانی كردەوە و تیایدا لە ڕێگەی هەشت تیمەوە لە سنوری شارەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانیەو دەربەندیخان خزمەتەکانی خۆی لە بواری پاراستن و گەشەپێدان بە توانای منداڵان پێشکەش دەکات.
لەماوەی ئەو سێ مانگەی سەرەتادا، پرۆژەکە لە رێگەی تویژەرەکانیەوەو لە سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵاندا توانیویەتی (4,300 - چوار هەزار و سێسەد منداڵ) لە خۆ بگرێت و خزمەتگوزاری چاودێری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و تەرفیهی وەرزشی و هونەرییان پێشکەش بکات.
لە سێ مانگی ڕابردوودا كۆی گشتی هەموو ئەو كەیسانەی كە خزمەتگوزاریان پێشکەشکراوەو تۆمار كراون بریتین لە(65) كەیس، وە ئەو كەیسانەی كە ڕەوانەی دەزگا پەیوەندیدارەكان و ڕێكخراوە ناوخۆیی و جیهانیەكان كراون بۆ یارمەتیدان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بریتین لە(45) كەیس، وە ئەو كەیسانە بە دواداچونیان بۆكراوە لەم ماوەیەدا بریتین لە (55) كەیس، وە ئەو كەیسانەی كە كارەكانی تەواو بوەو داخراون بریتین لە (6) كەیس، ئەوەش هەموو ئەو كەیسانە دەگرێتەوە كە ( بێ دایك و باوك، جیابووە لە خێزان، توندوتیژی و خراپی باری دەرونی، دەستدرێژی سێكسی، كەمئەندام و نەخۆش، ئیشكردنی منداڵ، نەگەڕاندنەوە بۆ خوێندن،........هتد).
هەر لە پڕۆژەکەدا چالاکییەک هەیە بۆ دایکان و باوکان و کچانی گەنج کە تیایدا هوشیاری جۆراو جۆر دەخرێتە ڕوو، لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا (٤٢٠- چوارسەدو بیست) دایک و باوک و کچی گەنج بەشدارییان پێکراوە.