به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له كار‌و چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 16ی 4ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی هۆبه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌ی كرد.
سه‌ردانه‌كه به ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له كار‌و چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردن‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌ڕای سوپاسكردن و ده‌ستخۆشی كردن له به‌رپرس و كارمه‌ندانی خێزانی جێگره‌وه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنیان له كاره‌كانیان، جه‌خی له دوو پایه‌ی گرنگی كاری پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه كرده‌وه‌و به‌رپرس‌و توێژه‌رانی هۆبه‌كه‌ی ڕێنماییكردن كه زۆر به‌بایه‌خه‌وه پابه‌ندییان بن، ئه‌وانیش پایه‌كانی (نهێنیبوون) و (ورده‌كاری) له كاری ڕۆژانه‌یاندا، له‌باره‌ی نهێنیبوونه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاندن به‌هۆی كار‌و چالاكییه‌كانمانه‌وه تایبه‌تمه‌ندی‌و ژیانی كه‌سی سودمه‌ندان‌و هاووڵاتیان ده‌كه‌وێته ده‌ست كارمه‌ندو توێژه‌رانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پاراستنی ئه‌و نهێنی‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و زانیارییانه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ستافه‌كان‌و مافێكی سه‌ره‌تایی‌و ئاسایی سودمه‌ندانیشه، له هه‌مان كاتدا یارمه‌تیده‌ریشه بۆ باشتر سه‌ركه‌وتنی كاره‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، هه‌روه‌ك ڕێنمایی هۆبه‌كه‌ی كرد كه ورده‌كاری له كار‌و جێ پابه‌ندی به یاسا‌و ڕێنماییی‌ه‌كان‌و پابه‌ندی به به‌رزترین ئه‌خلاقیاتی پیشه‌ییه‌وه له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانمانه له هه‌موو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ركه‌وتووه‌كانه كه ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه ده‌ستی به كار كردووه، به پێی ڕاپۆرتی كار‌و چالاكییه‌كانی مانگی 3ی ساڵی 2019ی ئه‌و هۆبه‌یه تا ئێستا (15) خێزان وه‌ك خێزانی جێگره‌وه په‌سه‌ندكراون و (11) منداڵ له‌و خێزانه جێگره‌وانه جێگیركراون‌و له ئێسته‌دا ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له ماوه‌ی مانگی (3)ی ساڵی 2019شدا، هۆبه‌كه‌و توێژه‌ره‌كانی توانیویانه (٣٢) سەردانی بۆ لای خێزان جێگره‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی خێزانه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له ژیانی منداڵه‌كان‌و چاودێریكردنیان، هه‌روه‌ك پڕۆژه‌كه توانیویه‌تی یه‌ك خێزانی نوێ په‌سه‌ند بكات كه پرۆسه‌یه‌كی پڕ كرداره‌و یه‌ك منداڵیش بنێرێته ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان.
|