• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان و ماڵی‌ داڵده‌دان و هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌كۆڵێته‌وه‌

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 16ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌‌و ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌تا سه‌ردانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ كردو له‌وێ چاوی‌ به‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ هۆبه‌ی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ سودمه‌ندان كه‌وت‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبیستی‌ كارو چالاكییه‌كان و كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بوو كه‌ وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ سه‌لامه‌تی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێشكه‌ش به‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌كرێت، هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری‌ چه‌ند كێشه‌و گرفتێك، هێندێك ڕیچنمایی‌ پێویستیی‌شی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان كرد.

پاشا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی‌ به‌ دۆخ‌و ژیانی‌ به‌ساڵاچووان و كه‌وت و به‌ هاوڕێیه‌تی‌ یه‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ژیان‌و ته‌ندروستی‌ به‌ساڵاچووانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێِای‌ ده‌ستخۆشی‌ لێیان، ڕێنمایی‌ پێویستی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان و له‌ باره‌ی‌ كێشه‌و گرفته‌كانیشیانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویستی‌ بۆ دۆزینه‌وه‌و ئاراسته‌ی‌ كردن به‌ زووترین كات ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ بگرنه‌ به‌ر كه‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ پێیست ئاراسته‌ی‌ كردوون سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی‌ پێستی‌ چه‌ند سودمه‌ندێك، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئامانجی‌ كاركردن‌و كاری‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌موومان پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ به‌ساڵاچووان‌و باشتركردنی‌ ڕه‌وشی‌ ژیانیان و بایه‌خدان به‌ هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی‌ كه‌ به‌سالاچووان له‌ دۆخێكی‌ باش و ته‌ندروست‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ ئاساییدا ده‌هێڵێته‌وه‌.

له‌ به‌رده‌وانی‌ سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ی‌ كردو له‌ كارو چالاكییه‌كانیانی‌ كۆڵیه‌وه‌، هه‌روه‌كا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ توێژه‌ران‌و ستافه‌كانی‌ ئه‌و هۆبه‌یه‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، بێحگه‌ له‌ سوپاسكردن‌و ده‌ستخۆشیكردن له‌ كاره‌كانیان، هێندێك ڕێنمونی پێویستی‌ پیشه‌ییی‌ كردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئامانجه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ كوالێتی‌ باشتر بهێننه‌دی‌.


17/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.