كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌ی هه‌فته‌ی ژیاندۆستی به‌ڕێوه‌چوو
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كاره‌كان‌و سه‌رخستنی هه‌فته‌ی ژیاندۆستی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 28ی 3ی 2019، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری (15) قوتابخانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌فته‌ی ژیاندۆستی، كارێكی هاوبه‌شی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی (چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ماف، ئاو، كاره‌با، ژینگه) یه ئامانجیه‌تی وشیاری ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بڵاوبكاته‌وه به په‌روه‌رده‌یه‌كی ژیاندۆست له گۆڕینی بۆچون له ڕوانگه‌ی به‌زه‌ییه‌وه بۆ به‌جێهێنانی ئهركو پاڵپشتیكردن كه بڕیاری له فتهی داهاتوو له 15 خوێندنگه‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز خاتوو حه‌لیمه فه‌تاح، له به‌شی پلان‌و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ڕێكخرا.
|