به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای ستافهكانی دایه‌نگه گرنگ‌و پڕ بایه‌خه بۆ په‌روه‌رده‌كردنێكی سه‌رده‌میانه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 14ی 4ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێز هیوا سه‌عید، به‌پرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان، هه‌ریه‌كه له دایه‌نگه‌ی (خه‌ونی منداڵانی ناحكومی) و ڕێكخراوی (په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ) كۆتاییان به خولێكی سێ ڕۆژه هێنا به ناونیشانی (كاریگه‌ریی یاریی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ).
له‌و بۆنه تایبه‌ته‌دا سه‌ره‌ڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له دایه‌نگه‌ی خه‌ونی منداڵان و ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ كرد كه گرنگی به به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ستافه‌كانیان دهدهنو هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌تێگه‌یشتنێكی سهردهنیانه كاری پهرورهدهو چاودێری منداڵان له ئه‌ستۆ بگرن.
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو 42 ستافی به‌شداربوونی ڕاهێنانه‌كه به‌خشرا كه به‌شداری ڕاهێنانهكهیان كردبوو.
|