• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان ئاهه‌نگێكی‌ هاوسه‌رگیری‌ بۆ پێنج خێزانی‌ نابینا ئه‌نجام ده‌دات

ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌، 8ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ئۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون به‌شداری‌ له‌ ئاهه‌نگێی‌ تایبه‌ت كرد كه‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان پێی‌ هه‌ستابوو بۆ ئاهه‌نگێگێڕان به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ (10) كوڕو كچی‌ نابینا چووبوونه‌وه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌.

له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ بۆ نابینایان وته‌ی‌ به‌خێرهاتنی‌ پێكه‌شكردو تیایدا ئامانجی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی‌ له‌و خێزانانه‌ كرد كه‌ چوونه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌و سوپاسی‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كرد كه‌ پشتیوانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی‌ گه‌رمی‌ له‌و 10 هاوسه‌ره‌ كرد كه‌ چوونه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنایی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا هه‌ستاوه‌ به‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ هه‌روه‌ك سوپاسی‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌شی‌ كرد كه‌ پشتیوانی‌ دارایی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌وڵ‌و كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ كاركردن بۆ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، هه‌روه‌ها باسی‌ له‌ كاره‌كانی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ كرد له‌و بواره‌دا.

سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاری‌ ڕۆژی‌ 8ی‌ 4 بۆ ڕۆژی‌ تایبه‌ت به‌ هاوسه‌رگیری‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، وتی‌: ئێمه‌ لای‌ خۆمانه‌وه‌ پێشنیارمان كردووه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ بكه‌نه‌ ڕۆێكی‌ تایبه‌ت به‌ هاندانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ تایبه‌ت بۆ نابینایان.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ هاوسه‌رگیری‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ پیرۆزه‌و پێویستی‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خێزانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خۆشه‌ویستی‌ كۆببنه‌وه‌و باشتر بچنه‌ ژێرباری‌ ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیریی‌ هه‌روه‌ك پێیشنینانمان به‌و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ژیاون.

له‌ بۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵات و دیاری‌ پێشكه‌شكران و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندی‌ نابیناوه‌ به‌ گۆرانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ڕازێنرایه‌وه‌و له‌ كۆتاییشدا خه‌ڵاتی‌ تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رانه‌دا دابه‌شكرا.


08/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.