به پێی نووسراوی ژماره (1423) له ڕۆژی (28ی 3ی 2019)، به‌هۆی سه‌رپێچی له سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی دایه‌نگه‌و نه‌ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ سهلامهتیو گه‌شه‌ی منداڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سزای دایه‌نگه‌ی (ته‌رزه)ی ناحكومی ده‌دات.
به پێی نووسراوه‌كه، ئه‌م سزایه به پێی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (14)ی ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان بووه پاش سه‌ردانی لیژنه‌ی سهرپهرشتیو به‌دواداچوون له به‌رواری 18ی 3ی 2019.
به پێی نووسراوه‌كه، دایه‌نگه‌كه سزای (ئاگاداركردنه‌وه)ی ئاراسته ده‌كرێت كه به یه‌كێك له سزا تونده‌كان دێته ئهژمارو به بوونی دوو سزای ئاگاداركردنه‌وه دایه‌نگه مۆڵه‌تی كاركردنی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه مۆڵه‌تی (15) ڕۆژ ده‌درێت به دایه‌نگه بۆ چاككردنی كهمو كورتی دایه‌نگه‌كه‌یان.
جێی ئاماژه‌یه به‌شی دایه‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونه‌وه به‌رده‌وام سه‌ردانی دایه‌نگه‌كان دهكاتو له كاتی بوونی پابهندیو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له ئاستی به‌رز سوپاس ئاراسته‌ی دایه‌نگه دهكاتو له كاتی بوونی كهمو كورتی‌و كه‌مته‌رخه‌می به پێی جۆر‌و ئاستی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه لێپێچینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌دات.
له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به‌شی دایه‌نگه‌كان توانیویه‌تی (71)سه‌ردان ئه‌نجام بدات‌و (15) نووسراوی پابه‌ندی ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌كان بكات‌و سێ دایهنگهش به سزای (ئاگاداركردنه‌وه) سزا بدات، ژماره‌ی ئه‌و دایهنگانهش كه سوپاسكراون بریتیه له (14) دایه‌نگه.
هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 2019دا، به‌شی دایه‌نگه‌كان كاری پێویستی بۆ كردنه‌وه‌ی (14)دایه‌نگه ئه‌نجام بدات‌و یه‌ك دایهنگهش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه دابخات.