به وێنه :سه‌یران‌و گه‌شتێكی جیاواز
ڕۆژی هه‌ینی، 8ی نیسانی 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، سه‌یرانی ژماره‌یه‌ك له نابیستانی به‌سه‌ركرده‌وه، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له په‌یج‌و ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نوسیویه‌تی : " ئه‌مڕۆ، 8ی 4 : له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆله له كه‌ڕولاڵانی كوردستان، سه‌یران‌و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، پڕ له جوڵه، پڕ له قسه، به‌ڵام به زمانی ئاماژه، زمانی جه‌سته، زمانی دونیا تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌وان " .
ده‌قی نووسینه‌كه :
ئه‌مڕۆ، 8ی 4 : له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆله له كه‌ڕولاڵانی كوردستان، سه‌یران‌و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، پڕ له جوڵه، پڕ له قسه، به‌ڵام به زمانی ئاماژه، زمانی جه‌سته، زمانی دونیا تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌وان ...
هه‌موو شتێك لێره ئاماژه‌ی هه‌یه: خۆشمان ئه‌وێن، سوپاس، ده‌ستخۆش، باشه، جوانه، گه‌شت، سه‌یران، گریان، به‌هره، سلێمانی‌و هه‌ولێر ...... چی به خه‌یاڵتدا بێت ... ئه‌وه‌ی له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا دیاره ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشمان ئه‌وێن ...
هێندێك له‌م خوشك‌و برا به‌ڕێزانه پێكه‌وه هاوسه‌رگیرییان كردووه، منداڵیان هه‌یه، هێندێك له منداڵه‌كان هه‌روه‌ك باوك‌و دایكیان نه ده‌بیستن نه ده‌توانن قسه بكه‌ن، هێندێكی تریان بوونه‌ته یارمه‌تیده‌رێكی باش ...
ده‌ستخۆشی‌و سوپاس له‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌ده‌م هاوكارییه‌كانه‌وه هاتن بۆ ڕێكخستنی ئه‌م سه‌یرانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ڕولاڵانی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م خوشك‌و برایانه گه‌وره‌و بچوك ، ژن‌و پیاو ..."
|