یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی هوشیاری ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ چۆنیه‌تی قبوڵكردن‌و تێگه‌یشتن له منداڵانی ئۆتیزم به‌ڕێوه ده‌بات.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، توێژه‌رو كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و به‌شی پلان‌و سه‌نته‌ری ئۆتیزم به‌شداری دهكهنو تیایدا چاپكراوێك به قه‌باره‌ی ئه‌ی فۆر، له شوێنه گشتیه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه تیایدا هێندێك زانیاریی له‌سه‌ر ئۆتیزم هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3ی 4ی 2019 یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو و ڕۆژانی داهاتووش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
|