به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی خانزاد دهكاتو گفتوگۆی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 28ی 3ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان، پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێكخراوی خانزاد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان لاڤه موحهممهدو نیشتیمان عه‌لی نوێنه‌رانی ڕێكخراو.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه گفتوگۆی ڕه‌شنوسی لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بوو له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی هاوكاری ئهڵمانیو ڕێكخراوی خانزدا بۆ پاڵپشتی ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
بڕیاروایه پاش گه‌یشتن به كۆتا ڕێككه‌وتن، لێكتێگه‌یشتنه‌كه له هه‌فته‌ی داهاتوو له‌لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نه واژۆ بكرێت.
|