به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كی ناحكومی كۆ ده‌بێته‌وه‌و گوێ له كێشه‌كانیان ده‌گرێت
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 13ی 3ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری (9) دایه‌نگه‌ی ناحكومی كۆبوویه‌وه‌و گوێی له كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت.
له وته‌كانیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی منداڵاندایه، له هه‌مان كاتدا به‌رژه‌وه‌ندی خودی دایه‌نگه‌كانیشه، ئه‌وه‌ش له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كاركردنی بێلایه‌نانه‌ی لیژنه‌كان‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ئه‌وه‌شی گه‌شه‌پێدان به كاری دایه‌نگه‌كان‌و به‌هێزی دایه‌نگه ماحكومییه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ده‌زانین، چونكه دایه‌نگه‌كانی ئێوه توانیویانه خزمه‌تگوزاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژماره‌یه‌ك منداڵی دایه‌نگه دابین بكات.
له میانه‌ی پرسیار‌و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاماده‌بووشه‌وه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میكانیزمی هه‌ڵسه‌نگاندنی دایه‌نگه‌كان‌و چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی نرخ‌و ژماره‌یه‌ك میكانیزمی تری كاركردنی بۆ دایه‌نگه‌كان ڕوون كرده‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به به‌رده‌وامی كراوه‌یه سه‌ردانی ئه‌وان‌و به‌ره‌وپێشبردنی كاری دایه‌نگه‌كانیان.
له به‌رانبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاماده‌بووی ئه‌و دیداره‌دا زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان كرد كه ده‌رگای كراوه‌یه‌و ئاماده‌ی گوێگرتنه‌و به‌رچاوڕوونی پێویستی پێداون سه‌باره‌ت به كاره‌كانیان‌و ئه‌و پرسیارانه‌ی خستیانه ڕوو.