پڕۆژه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی په‌یمانگای هیوای نابیستان واژۆكرا
ڕۆژی سێشه‌ممه، 12ی 3ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌ختیار عه‌لی حه‌مه‌غه‌ریب، به‌رپرسی به‌شی ئه‌ندازیاری، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ عومه‌ر قادر فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیای دیه‌ن بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی سنوردار له به‌رژه‌وه‌ندی په‌یمانگای هیوای نابیستان واژۆكرا.
گرێبه‌سته‌كه بریتیه له دروستكردنی سێ پۆل‌و هۆڵێكی چالاكی‌و موشته‌مه‌لاتی پێویست بۆ په‌یمانگای هیوای نابیستان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 180 مه‌تر دووجا به بڕی (41,400,000 - چل‌و یه‌ك ملیۆن‌و چوارسه‌د هه‌زار دینار).
تێچووی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپایه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و به پێی گرێبه‌سته‌كه پێویسته پڕۆژه‌كه 19ی 5ی 2019 به‌بێ كهمو كورتی ته‌واو ببێت.
به هۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه په‌یمانگای هیوا ده‌بێته خاوه‌نی چه‌ند پۆلێكی پێویست بۆ خوێندنی نابیستانو هۆڵێك بۆ چالاكییه هونهرییو ڕۆشنبیری‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
|