• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کۆبوونەوەی‌ ژمارە(٣)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩)ی‌ ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بەڕێوەچوو

ڕۆژی‌ یەکشەممە، ١٠ی‌ ٣ی‌ ٢٠١٩، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان یاریده‌دانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونوووه‌ ژماره‌(٣)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

لە کۆبوونەوەکەدا کارو چالاکییەکانی‌ مانگێکی‌ ڕابردوو پیاچوونه‌وه‌ی‌ پێ كراو به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ كاری‌ به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ هه‌ڵسه‌نگاند به‌تایبه‌ت كاركردن شانده‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ دروستكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، له‌ ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیاچوونەوە بە کۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشوو كرا به‌ مه‌به‌ستی‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ جێ به‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م ده‌رئه‌نجام‌و بڕیارو ڕاسپارده‌كانی‌، ته‌وه‌ری‌ سێیه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌ بریتبوو له‌ گفتوگۆی‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ دایه‌نگه‌كان و تیایدا سه‌باره‌ت به‌ مۆڵه‌تی‌ كردنه‌وه‌و نرخی‌ دایه‌نگه‌كان و جۆره‌كانی‌ چالاكی‌ هه‌ڵوه‌سته‌كراو بڕیاری‌ پێویست درا.

له‌ كۆتا ته‌وه‌ره‌شدا گفتوگۆی كرا له‌سه‌ر پلانی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و به‌ش‌و هۆبه‌كانه‌وه‌و تیایدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌شه‌كان و به‌شی‌ پلان كرا بۆ ئاماده‌كردنی‌ پلانه‌كان.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رواری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ داهاتوو دیاریكرا كه‌ بریتیه‌ له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 10ی‌ 4ی‌ 2019.


10/03/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.