گرێبه‌ستی (45) كارمه‌ندی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشت چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی نوێ دەکرێتەوە
به پێی فه‌رمانێكی كارگێڕی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی گرێبه‌ستی كاركردنی (45) كارمهنداندی گرێبه‌ست نوێ ده‌كاته‌وه كه له سنوری دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار ده‌كه‌ن.
به پێی فه‌رمانی كارگێڕی، ژماره(1142)، له 6ی 3ی 2019ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كه پاڵپشته به بڕیاری ژماره (340) له 4ی 3ی 2019، گرێبسه‌تی 45 كارمه‌ند به ناونیشانی جیاجیا بۆ ساڵی 2019 نوێكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر پێویستی به ڕاژه‌كانیان.
به پێی ئه‌و فه‌رمانه كارگێڕییه، داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كراوه كاری پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها به‌شی یاساش ڕاسپێردراوه كاری پێویست ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك به ئاماده‌بوونی كارمه‌نده‌كه خۆی.
ده‌قی فهرمانهكهو لیستی ناوی (45) كارمه‌نده‌كه:
|