" ئه‌ركی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دونیای گۆڕاودا "
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانستی زانستی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و خوێندكارانی زانكۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ماهه‌نگی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی دیدارێكی زانستی بۆ د.عادل باخه‌وان، كۆمه‌ڵناس‌و مامۆستای زانكۆی ئیڤری له وڵاتی فه‌ره‌نسا سازده‌كات .
شوێن‌و كاتی دیداره‌كه‌ش به‌مجۆره‌یه :
ته‌وه‌ری دیدار : ئه‌ركی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دونیای گۆڕاودا .
كات : سه‌عات 10 بۆ 11ی سه‌رله‌به‌یانی .
ڕۆژی : چوارشه‌ممه، 13ی 4ی 2016 .
شوێن : هۆڵی سیمیناری كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی .
شایانی باسه ئه‌م دیداره زانستییه بۆ مامۆستایان، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی، به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوێندكارانی به‌ش‌و كۆلێجه‌كانی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌روونناسی، جێگه‌ی سودو بایه‌خ ده‌بێت .