• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سێ پۆست بە کێبڕکێی سیڤی پڕدەکاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ بەڕێوەبەری  دایەنگاکانی (بەختیاری و خنجیل)ـی حکومی و ماڵی کوڕانی بێسەرپەرشتی سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، زانیارییه‌ كه‌سی‌‌و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆستانە، به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ئه‌م مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی‌ خواره‌وه‌:

🔴مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ بەڕێوەبەری ماڵی کوڕان :

1ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی‌ (به‌كالۆریۆس) بێت له‌ (کۆمەڵناسی ،دەروناسی).
2ـ پێویسته‌ ساڵانی‌ خزمه‌ت كه‌متر نه‌بێت له‌ (8) ساڵ.
3-  شاره‌زایی‌ له‌ بواری‌ منداڵان و یاساو ڕێنمایەکان هەبێت.
4- شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت.
5- باشترە جگە لە زمانی دایک زمانی تر بزانێت.

🔴مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ هەردوو دایەنگەی (بەختیاری و خنجیل).
1ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی‌ (به‌كالۆریۆس) بێت له‌ (کۆمەڵناسی ،دەروناسی).
2ـ پێویسته‌ ساڵانی‌ خزمه‌ت كه‌متر نه‌بێت له‌ (10) ساڵ.
3-  شاره‌زایی‌ له‌ بواری‌ منداڵان و یاساو ڕێنمایەکان هەبێت.
4-  شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت.
5-  تەنها بۆ ڕەگەزی (مێ)
6-  باشترە جگە لە زمانی دایک زمانی تر بزانێت.

هەر بەڕێزێک ئارەزومەندە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات و دواکات بۆ وەرگرتنی سیڤی کەسی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 30ـی 8ـی 2023  یـــە.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.
24ـی ئــــابـی /2023
بینین:  775‌
8/24/2023 8:31:45 PM
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.