🔴خولی دروومان و دەست ڕەنگینی بۆ خانمان بێبەرامبەر دەکرێتەوە
بە مەبەستی پالپشتی و تواناکردنی ژنان و هاندانیان بۆ بوون بە خاوەنکار و پیشەی دەستی خۆیان، کارگەی «میم» بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، خولێکی فێرکاری لە بواری دروومان و دەستڕەنگینی بەڕێوە دەبات.
🔹 ماوەی خول: یەک مانگ
🔹 بەشداری: بەبێ بەرامبەر
🔹 شوێنی بەڕێوەبردن: کارگەی کلتوری سلێمانی
ماوەی خولەکە، بە پێی ویست و پێویستی فێرخوازان، دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە.
لەبەر ئەوەی خولەکە بەتایبەتی بۆ ئەو خانمانە دانراوە کە حەز دەکەن تواناکانیان پەرەپێبدەن، پیشەیەکی دەستی فێرببن و لە داهاتوودا ببنە خاوەنکار، لە هەموو خانمانە خوازیارەکان داوا دەکرێت لە کاتی خۆیدا بەشداری بکەن.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و تۆمارکردنی ناو، پەیوەندی بە
ژمارە تەلەفوونی :- 07701545752
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی.
9ـی 9ـی 2026
|