بەرێوەبەرایەتی گشتی هەلی خوێندنی بێ بەرامبەر لە زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەنێت..
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ساڵی خوێندنی 2026- 2027 هەلی خوێندنی بێ بەرامبەر لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومیەکان ڕادەگەیەنێت و پرۆژەکەش بەجۆرێک فراوان دەکات کە جگە لەدەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەرچووانی پۆلی ۹ـی بنەڕەتی بەشێک دەبن لە پرۆژەکە.
مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابی.
دوو توێژ دەتوانن سودمەند بن لەم پڕۆژەیە.
①ئەوقوتابیانەی بە پێی یاسا بە منداڵی بێ سەرپەرشت ئەژمار بکرێت، واتە باوک و دایک یان باوکیان لە ژیاندا نەمابێت یان سە رپەرشتیاری نەبێت.
② یان کەمئەندام بێت و بە ڕاپۆرتی پزیشکی سەلمێندراوبێت. ئەوەش لە پێناو پشتیوانیکردنی ئەو گەنجانەو دەستگرتن و پشتیوانیکردنیان بۆ تەواکردنی قۆناغی گرنگی زانکۆ و پەیمانگا کە هیچ هەلێکی خوێندنیان لە زانکۆو پەیمانگا حکومییەکان بۆ نەرەخساوە.
پڕۆژەکە ئاگاداری ئەو گەنجانە دەکاتەوە کە مافی پێشکەشکردنی داوایان هەیە لە ڕۆژی دووشەممە 7ـی 9ـی 2026 تـــا 10ـی 9ـی 2026، دەرگای پڕکردنەوەی فۆرم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کراوەتەوەو دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی سود لەو هەلە وەربگرن،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاری سەرپەرشتیکردن و جیاکردنەوەی ناوی شایستەکانە و پێدانی پشتگیرییە بۆ ئەو پەیمانگاو زانکۆیانە تا لە کرێی خوێندنی ساڵانە بیان بەخشن.
............
ڕاستەوخۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بکەن بەم ناونیشانە: سلێمانى، گردى جۆگە، خوار ئامادەیى هەڵکەوتى کوڕان.
.............
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
7ـی ئەیلولی 2026