بۆ گشت کۆمپانیاو بەڵێندەرو نوسینگەکانی گواستنەوەو گیاندن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵدەستێت بە بەکرێگرتنی 20 پاص، بەمەبەستی هاتوچۆکردنی قوتابیانی پەیمانگاکانی( ئاوات بۆ شیاندنی کەمئەندامان، هیوا بۆ نابیستان، هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان، ڕووناکی بۆ نابینایان) سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، ڕۆژانە لەنێوان شوێنی نیشتەجێبوونی قوتابیان و پەیمانگاکانیان، بۆ ساڵی خوێندنی 2025_2026 لەڕۆژی دەستبەکاربونیەوە تــــا (15ـی 4ـی 2026)، هەرکەس و لایەنێک ئارەزومەندە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی بکات لەماوەی 5 ڕۆژدا.
ناونیشان: سلێمانی - گەڕەکی چوارباخ- نزیک یاریگای سلێمانی.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەت سلێمانی.
12ـی 10ـی 2025
|