🔴بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە منداڵی تەمەنی دایەنگەیان هەیە فۆڕم بۆ وەرگرتنی منداڵەکانیان وەربگرن.
🔵ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه حکومیەکانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی 2025 - 2026.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، مه‌رج‌و شێوازی وه‌رگرتن‌و فۆڕمی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ش وەرگرتنی منداڵ لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ خراوه‌ته ڕوو، كه پرۆسه‌كه ئه‌مساڵ به شێوه‌ی خاڵبەندی و لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند فۆڕمەکان جیادەکرێنەوە.
🔵شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ:
بۆ ئه‌مساڵ، شێوازی وه‌رگرتنی منداڵ به شێوه‌ی پڕکردنەوەی فۆڕم ، واته پاش ئه‌وه‌ی دایك‌و باوكی منداڵ لەو دایەنگەیەی دەیەوێت فۆرم پڕده‌كه‌نه‌وه‌و مه‌رجه‌كانیان تیا ده‌بێت، خاڵبەندی دەکرێت و به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دایه‌نگه ده‌توانێت وه‌ریانگرێت كه‌پێشتر ڕاده‌گه‌یه‌نرێن پرۆسه‌ی وەرگرتن به‌ڕێوه ده‌چێت.
🔵مه‌رجه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و چوونه تیروپشكه‌وه:
1ـ پێویسته دایكی منداڵ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت یان کارمەندی کەرتی تایبەت بێت.
2ـ پێویستە ته‌مه‌نی منداڵ : ( 2022 ،2023، 2024 ) بێت.
3ـ پێویسته منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ی نه‌بێت .
🔵كاتی ده‌ستپێك‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم:
1ـ كاتی ده‌ستپێك‌و دابه‌شكردنی فۆرم بریتییه له، 3ـی 8ـی 2025 .
2ـ دوا مۆڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆرم بریتییه له، 2ـی 9ـی 2025 .
🔵شوێن وکاتی وه‌رگرتنی فۆرم‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی:
🔷شوێنی وه‌گرتنی فۆرم: هاووڵاتی ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ئەو دایەنگەیە بكات کەدەیەوێت منداڵەکەی لێ دابنێت و فۆرمه‌كه وه‌ربگرێت و بۆ ئەوێش بیگێڕێتەوە.
🔷ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممەو سێشەممە فۆڕم دابەش ئەکرێت کاتژمێر 8:30خولەک بۆ کاتژمێر 12.
🔵ناونیشانی دایه‌نگه حكومییه‌كانی ناوشاری سلێمانی:
1- دایه‌نگه‌ی خنجیل.
شوێن: ناو ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی - شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ – به‌رامبه‌ر رێگه‌ی عه‌واڵ.
ژماره ته‌له‌فون: 0533160465
2 - دایه‌نگه‌ی دایک
شوێن : شاری سپی، کانی با
3- دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری.
شوێن: گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری - نزیك بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خۆرئاوا .
ژماره ته‌له‌فون : 0533180207
4- دایه‌نگه‌ی چوارباخ.
شوێن: گه‌ره‌كی چوارباخ - نزیك یاریگای سلێمانی.
ژماره ته‌له‌فون: 0533170089