» چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ بەساڵاچووان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
هەندێک ڕەفتاری نادروست بەساڵاچوانمان خەمبار دەکات هەموان دەزانین ژیان تێ دەپەڕێت، دەکەوینە ئەو قۆناغەوە کە پێی دەوترێ بەساڵاچوو، لەم قۆناغەشدا هاوشێوەی منداڵێک پێویستیان بە هاوکاری گەنجەکانە.
ئەگەر دایک و باوکت یاخود نەنک و باپیرت لە ژیاندا ماون، لە قۆناغی بەساڵاچووندان پێویستە بەمشێوەیە رەفتاریان لەگەڵدا بکەیت
1-بەشێوەیەکی جوان هەمیشە پێشوازی لێبکە، هەموو کات بۆ ئەوەی هەستبکات، تۆ بە بوونی ئەو ئاسوودەیت.
2-هەمیشە چانسی بدەرێ هەستەکانی خۆی دەربڕێت.
3-هەموو کاتێک دووریمەخەرەوە، هەوڵبدە لە کاتی کۆبوونەوە خێزانیەکان یان ژەمەکانی نان خواردن لەگەڵ ئێوەبێت، تا هەست بە گرنگی خۆی بکات.
4-بارودۆخێکی خۆش و پێکەنیناوی بۆ سازبکە، بۆ نمونە چیرۆکێکی خۆشی بۆ باسبکە یان فیلمێکی کۆمیدی، واتە پێویستە لە خەم دووربکەوێتەوە.
5-زۆر پێیان خۆشە پرسیار لە رابردوو، یان چیرۆکی ژیانیان بکەیت، بەڵام کاتێک دەدوێت قسەکانی پێ مەبڕە، چونکە دڵگران دەبێت.
-بەگوێرەی توانا هەوڵبدە داواکاریەکانی جێبەجێ بکە، بۆ نمونە حەز بە خواردنێک دەکات، یان پارکێک.
7-رێز لە کەسایەتی و هەستەکانی بگرە، چونکە تەنها یەک وشەی ناخۆش هاوشێوەی منداڵێک دڵی بریندار دەکات و خەمی پێدەخوات.
8-بە وشەو کردار نیشانیبدە، کە بوونی ئەو لەو خێزانەدا یان لەو جێگایەدا گرنگە، نەک کارێک بکەیت هەستبکات کەسێکی زیادە و بێزارکەرە