• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان
د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر

نەخۆشییە دەروونییەکان جۆریان زۆرە، شێوازی چارەسەرکردنیشیان جیاوازە! بە گشتی دوو ڕێگای چارەسەری سەرەکی هەیە:
١.چارەسەری دەروونی ( Psychotherapy)
٢.چارەسەری دەرمانی (Pharmacotherapy)
هەریەکە لەو دوو ڕێگایەش لە چەندین جۆری چارەسەری پێکدێت کە لەسەر بنەما زانستییە چەسپاوەکان دانراون. ئێمە لێرەدا باسی جۆرەکانی ئەو ڕێگایانە و شیوازی کارکردنیان ناکەین، بەڵکو بنەماکانی دیاریکردنی جۆری چارەسەکە باسدەکەین. یەکێک لەو ڕێگایانە یان هەردووکیان بەیەکەوە بەکاردێن بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەرونییەکان، چەند بنەمایەک هەن کە دیاریدەکەن چی جۆرە چارەسەرێک بۆ نەخۆشەکان بەکاردەهیندرێت، بەگشتی ئەم خاڵانە کاریگەرییان هەیە:
-جۆری نەخۆشییە دەروونییەکە؛ بۆنمونە شیزۆفرینیا، وەهم، مانیا ڕاستەوخۆ دەبێت دەرمان بەکاربێت و سود لە چارەسەری دەروونی وەرناگرن! بەڵام فۆبیا و دڵەڕاوکێ ڕێگەی یەکەمی و سەرەکییان چارەسەری دەروونییە!
-ئاستی توندی نەخۆشییەکە؛ بۆنمونە زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکانی وەکو واسواسی، خەمۆکی، تۆقین، فشاری پاش زەبر، .. لە ئاستی سوک و مامناوەند دا ڕێگەی چارەسەری دەروونی وەردەگرن. بەڵام لە ئاستی توندیاندا پێویستە سەرەتا دەرمان بەکاربهێندرێت هەتا کەمێک باری دەروونیان باشدەبێت و سود لە چارەسەری دەروونی وەردەگرن.
-تەمەن؛ لە منداڵاندا ڕێگەی سەرەکی بریتییە لە وەرگرتنی چارەسەری دەروونی و ڕاهێنانەوەی دەروونی! کەمتر پەنا بۆ دەرمان دەبرێت، لەو تەمەنەدا بەگشتی دەرمانەکان ڤیتامینات و ماددە پێویستەکاننن! مەگەر حالەتەکە توندبێت دەرمانی کیمیایی بەکاربهێندرێت، بۆنمونە ڕەفتاری توندوتیژ و لادەرانەی منداڵانی دواکەوتەی ژیری یان ئۆتیزم، یاخود جوڵەزۆری و کەمی تەرکیز کە پێویستبکات منداڵەکە جوڵەی کەمبێتەوە و تەرکیزی باشبێت.
-هەڵبژاردنی نەخۆش؛ نەخۆش سەنتەرە لە پرۆسەی چارەسەریدا، هەندێکجار نەخۆش ڕەتیدەکاتەوە کە جۆرێک لە چارەسەرەکان وەربگرێت، بۆنمونە نایەوێت دەرمان بخوات یان پێیوایە کە چارەسەری دەروونی تەنها قسەکردنە و نایەوێت جەلسات وەربگرێت! لەم کاتانەدا پاش ڕوونکردنەوەی چارەسەری پێویست وگونجاو، بڕیارەکە لەلای نەخۆشە.
-بەردەستی چارەسەری دەروونی؛ ئایا هەتا چەندە چارەسەرکاری دەرونی هەن هەتا نەخۆشەکان لەڕێگەی چارەسەری دەروونییەوە چارەسەر بکەن؟ ئایا چەندەیان جۆری چارەسەری دەروونی دیاریکراو شارەزان؟ هەموو کەس ناتوانێت چارەسەری دەروونی بکات، چونکە ڕێگەی زانستی هەیە و جیاوازە لە ڕاوێژکردن و ئامۆژگاری! تەنها کەسانی پسپۆڕ دەتوانن کە لەو بوارەدا بڕوانامە و ڕاهێنانیان کردووە. ڕاستە دەروونناس لە کوردستان زۆرە بەڵام چارەسەرکاری دەروونی زۆر کەمە، تەنانەت زۆر ناوچە هیچ سەنتەرێکی تایبەتی تێدانییە کە چارەسەرکاری دەروونی لێبێت! لەم کاتەدا نەخۆشەکە بە ناچاری پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان دەبات ئەگەر نەخۆشییەکەشی مامناوەند بێت! ئەمە کێشەیەکی سەرەکییە لە کوردستان.
-ئاستی سودوەرگرتنی لە چارەسەری بەکارهاتوو؛ پاش ماوەیەک لە بەکارهێنانی جۆرێک لە چارەسەرەکە، ئەگەر نەخۆشەکە سودیوەرنەگرت لەو ڕێگەیە، ئەوە پەنا بۆ بەکارهێنانی ڕێگەی تر دەبرێت، بۆنمونە نەخۆشەکە پاش چەندین جەلسە، سود لە چارەسەری دەروونی وەرناگرێت، لەم کاتەدا پەنا دەباتە بەر دەرمان، یاخود بەپێچەوانەوە.
-تێچوونی چارەسەرەکە؛ لایەنی دارایی کاریگەری هەیە لەسەر هەڵبژاردنی نەخۆش. نرخی دەرمانەکان و جەلسەکان چەندی دەوێت هەتا سود وەردەگرێت.
-ماوەی پێویست بۆ چاکبوونەوە و سودوەرگرتن لە چارەسەرەکە؛ هەندێکجار نەخۆش پێویستە بە کاتێکی کەم چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کارەکانی، لەم کاتەدا لەبەرئەوەی چارەسەری دەروونی کاتی زۆری دەوێت، دەرمان لەگەڵ چارەسەر دەروونییەکە بەکاردەهێندرێت.
-کلتور و تێڕوانینی نەخۆش و خێزان؛ ئایا هەتا چەندە بڕوایان بە چارەسەری دەروونی هەیە لە ڕێگەی جەلساتەوە، یاخود تێڕوانینیان چۆنە بۆ دەرمانە دەروونییەکان. ئەمەش کێشەیەکی ترە کە لە کوردستان خەڵکی زیاتر باوەڕی بە چارەسەری دەرمانی هەیە!
هەرکەسێک باس لەوە بکات کە دەرمان سودی بۆ نەخۆشی دەروونی نییە و چارەسەر نییە، ئەوە بە دڵنیاییەوە نەزانە و قسەکەی پەیوەندی بە زانستەوە نییە! بە هەمانشێوە ئەگەر چارەسەری دەروونی فەرامۆشبکرێت و نەخۆشەکانی بۆ هاننەدرێت ئەوە هەڵەیەکی کوشندەیە و نابێت ئەو کارە بکرێت! پێشکەشکردنی چارەسەر لەسەر ئەو بنەمایانەی سەرەوە، ڕێگەی دروستە کە زانستی سەردەم سەلماندوویەتی و لە هەموو جیهان بەوشێوەیە!

د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆڕی دەروونی
#دەرووندروستی
#پزیشکی_دەروونی
#نەخۆشی_دەروونی
#دەرووندروستی_منداڵ


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.