» نیشانە مەترسیدارەکانی درەنگ قسە کردن لە منداڵ دا.
د.نەوزاد چەمەنی
گەشەی زمانی مندڵان ، بەچەند قۆناغێك تێدەپەڕيت ، منداڵان بە نزیکەیی لە تەمەنی (١)یەک ساڵيدا ، يەکەم ووشە ئەدركێنن ، وەهەندێ لە منداڵان لەتەمەنی(٨) مانگيدا ،وە هەندێكيشيان لە تەمەنی(١٦) مانگيدا يەکەم ووشە ئەدركێنن ، ئەم تەمەنانە پێی ئەڵێن دەستپێكی يەکەم بۆ وتنی يەکەم ووشە، يان هەنگاوی يەکەم بۆ قسەكردن .
لەم قۆناغی يەك ووشەيەدا ، منداڵ ئەتوانێ ووشەكان دوبارە بكاتەوە ،يان ناوی شتێك بهێنێت، يان پرسيارێك بكات، يان داواكارييەك بكات، يان گلەييەك بكات ، يان ناوی كەسێك بهێنێت .
لەم قۆناغانەی گەشەی منداڵدا هەندێ نيشانەی نامۆ هەیە ، كە پێويستە دايكان و باوكان بە هەندی وەربگرن و ئاگاداری بن و لەلايەن( پسپوری نەخوشی زانیی كێشەکانی زمان و ئاخاوتن) ببينرێن . لە گرنگترين نيشانەكان ئەمانەن :
١- نەبوونی هيچ جورە وەڵام دانةوەيەك لە منداڵانی تازە لە دايك بوو تا تەمەنی(٦) مانگ.
٢- سەیرنەكردنی چاو و دەموچاوی دايك لەکاتی قسەكردن لەگەڵی لە منداڵانی تەمەن(٤)مانگ بۆ (٦)مانگ .
٣- گروگاڵ نەكردن و زياتر گريانی منداڵ لە تەمەنی(٦)مانگ بو (١٢)مانگ .
٤- نەوتنی تەنها يەك ووشە لە منداڵانی تەمەن (١٢) مانگ بۆ (١٨) مانگ .
٥- تيێنەگەیشتن لە دەستورەکان و بەكارهێنانی ئيشارەت بۆ خواستەکانی لەتەمەنی (١٨) مانگ بۆ (٢٤) مانگ . لەم قۆناغەدا پێويستە(٥٠) ووشە بزانێت.
٦- تێنەگەيشتن و نەبونی ڕێکخستن لە رستەكانی منداڵ لە تەمەنی(٢) ساڵ بۆ (٣) ساڵ .
دکتۆر نەوزاد چەمەنی
نەخۆشین زانی ئاخاوتن و ژێ