• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» کاریگەری جیابونەوە لەسەر منداڵ
هەڵاڵە موحەممەدى


یەکێک لەو کێشانەی لە خیزاندا رودەدات ئەوەیە کە لەکۆتایدا دەگەن بە جیابونەوە، ئەوەشی لە هەمووشت گرنگتر و ئالۆزترە ئایندەی منداڵەکانی ئەو خێزانەیە. کاتێک دایک و باوک بریاری جیابوونەوە دەدەن زۆرترین کاریگەری بە سەر ژیانی مندالدا دێت هەر بۆیە گرنگە بە شێوازێک ئەو جیابوونەوەیە بکرێ کە کەمترین زیان تووشی مندال ببێت.
لە قۆناغی جیابونەوەدا چۆن لەگەل ئەو منداڵە هەلسووکەوت دەکرێت، بریاردان لەسەر ئەوەی بەردەوام بوونی شوێنی ژیانی لەگەل دایک یان باوک دەبێت کە لێی جیا دەبێتەوە دیاری دەکات کە تا چ ئاستێک ئەو منداڵە لەو جیابونەوەیە زیانی پێدەگات.

سەبارەت بە کاریگەری وزیانەکان کە تووشی منداڵ دەبێت ناتۆانین بلێن بۆ هەموو منداڵێک وکوو یەکن چونکە بۆ هەر قۆناغێک لە تەمەنی منداڵ ئەو کاریگەرێ بە شێوازێکە بەلام لێکۆلینەوەکان ئەوە دەردەخەن چەند تەمەنی کەمتر بێت زووتر لەگەل ئەو باروودۆخە ڕادێت.

لە کاتی جیابوونەوەدا ئەگەری ئەوە هەیە منداڵ هەست بە تەنیایی، دڵەراوکێ، بێ متمانەیی بە خۆی،نەفرەتکردن لە ژیان بکات و زۆر جار ئەگەر پرسیاری ئەوەی لێ بکرێ چ هەستێکی هەیە بۆخۆشی نازانێ چۆنکە تووشی سەرلێشێوان دەبێ، لە لایەکەوە خەم بۆ خێزانێک دەخواکە نیەتی لە لایەکیشەوە پێی خۆشە لەو هەموو شەرەی نێوان دایک و باوکی رزگاری بێت.

پێش هەموو شتێک دایک و باوک نابێت کۆنترۆلی خۆیان لە دەست بدەن ئەوکاتەی لەسەر جیابونەوەن منالەکەیان هەست بە بێتاقەتی دەکات یاخود بەهانەیان پێدەگرێدەبیت ئارام بن لەگەڵیان و لەوە تێبگەن ئەو قۆناغە بۆ ماوەیەکی کاتێە و تێدەپەرێ ، لەگەڵی قسە بکەن کە بەردەوام دەبێ لە بینینی دایک یا باوکی کە چیتر پێکەوە لە مالێکدا ناژین، ئەگەر گۆرانکاری بەسەر شۆێنی ژیانیدا دێت وەکۆ خانوو گۆرین، قوتابخانە گۆرین، ئەبیت زۆر زوو جێگیریان کەن لە شوێنی تازە تاهەست بە جیگیربوون بکەن بە شوینە تازەکەیان، دایک و باوک نابێت لە بەردم منداڵ بە شێوازێکی نەشیاو باسی یەکتر بکەن و هەستی منداڵ ئالۆز بکەن بەرامبەر یەکتر بەپێچەوانەوە منداڵەکە لەوە تێبگەیەنن کە هەر وەکو جاران بە دایک و باوکی دەمێنەوە. دوای جیابوونەوە زۆر زوو نەچنە پرۆسەی هاوسەرگیریەوە وهەر کاتێکیش هاوسەرگیری نوێیان کردەوە بە هیچ شێوازێک بە منداڵەکە نەلێن کە ئەو کەسە تازەیە هاتۆتە ژیانمانەوە دایک یان باوکی تازەیەتی ، چونکە بۆ مندال دایک و باوکی تر مانایەکی نیە جگە لە دایک و باوکی خۆی.

لە کۆتاییدا دەبێت کە دایک و باوک ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە باشترین بریار بۆ پاراستنی منداڵەکە چیە؟ ئەگەر کۆتایی هێنان بە ژیانێکی پرلە کێشەیە و گۆاستنەوەی منداڵەکەیە بۆ ژیانێکی هێمنتر با بەڕێکەوتن لەگەل یەک جیا ببنەوە بەبێ کێشە چونکە زۆرکات ئەوەی جیابونەوەی پڕ لەکێشە بەجێی دەهێڵێت لای منداڵ لە کاریگەری خراپ وزیان لە زیانی خودی جیابوونەوەکە زۆر زیاترە.


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.