ئه‌مه یه‌كێكه له‌بابه‌ته گرنگه‌كان كه‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه زانستیه‌كان بایه‌خێكی گه‌وره‌ی ده‌ده‌نێ و له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا به‌یه‌كێك له‌بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت.
خراپ هه‌ڵسوكه‌وت كردن به‌گه‌لێك شێوه ده‌بێت:
ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی.
ده‌ستدرێژی سێكسی.
خراپ هه‌ڵسوكه‌وتی سۆزداری.
پشتگوێ خستنی جه‌سته‌ی.
دواكه‌وتی گه‌شه كههۆكهی ئه‌ندامی (جه‌سته‌یی) نه‌بێت.
ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ئاماژه به‌خشن به‌ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی:
برینداری یان سوتاوی دووباره ببێته‌وه‌و بێ پاساو بێت واته هۆكاره‌كه‌ی روون نه‌بێت.
ڕاڤه‌ی نادروست بۆ برینداری و سوتان و زیانی جه‌سته‌یی.
چاره‌سه‌ر نه‌كردن یان دواكه‌وتن له‌چاره‌سه‌ر به‌بێ پاساو.
زۆر سزادانی جه‌سته‌یی.
ترسان له‌گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ماڵ.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ر (كه‌هۆكارێكی ده‌رونی نه‌بێت).
ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ئاماژه به‌خشن بۆ پشتگوێ خستنی جه‌سته‌یی:
برسێتی به‌رده‌وام.
بایه‌خ نه‌دان به‌پاكوخاوێنی و پۆشاك.
دواكه‌وتن و نه‌هاتن بۆ خوێندنگه.
چاره‌سه‌رنه‌كردنی له‌كاتی نه‌خۆشیدا.
كه‌می رێزگرتنی خود و لاوازی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی.
ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ئاماژه به‌خشن به‌دواكه‌وتنی گه‌شه كههۆكهی جه‌سته‌یی نیه:
دواكه‌وتنێكی ئاشكرای گه‌شه.
كه‌می كێش.
ڕوتانه‌وه‌ی قژ.
لاوازی پته‌وی ماسولكه‌و گرفتی پێست.
ئه‌و نیشانانه‌ی كه‌ئاماژه به‌خشن بهپشتكوێ خستنی سۆزداری:
ڕێز نه‌گرتنی خود یان كه‌م ڕێزی به‌رامبه‌ر به‌خۆی.
گرفتی له‌ناكاوی ئاخاوتن.
كهمبونهوهیهكی ئاشكرا لههۆشپێدان یان به‌ئاگایی.
پێنه‌گه‌شتنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزداری.
زیان گه‌یاندن (ڕاكردن)
ئه‌و په‌ڕی توندوتیژی یان پشت به‌ستن به‌كه‌سانی تر.
ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه به‌خشن به‌ده‌ستدرێژی سێكسی:
نه‌بونی باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خۆی زیاتره یان زۆر هه‌ڵسوكه‌وت و كراوه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا.
ترس لهكهسانێكی تایبه‌ت.
دابڕان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یان حه‌ز به‌ته‌نهایی كردن یان كه‌سانێكی ناوه‌كین.
په‌شێویه‌كانی خه‌و وه‌كو ترسان له‌نوستن به‌ته‌نهایی، خه‌وی ناخۆش یان مۆته‌كه (دێوه‌زمه)، خۆته‌ڕكردن، ترسان له‌تاریكی و له‌كاتی نوستندا ده‌بێت ژووره‌كه رووناك بێت.
دوودڵی یان ڕازی نه‌بوونی به‌شداری كردن له‌و چالاكیانه‌ی پێویستی به‌وه‌یه خۆی بگۆرێت. (پۆشاكه‌كانی بگۆرێت).
خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان یان ماده هۆشبه‌ره‌كان.
ئاره‌زویه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌كۆئه‌ندامی زاوزێی مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ.
ترسان لهخۆشتن یان ژووری داخراو.
ترسان له‌پشكنینی پزیشكی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌رپێویست به‌وه بكات پۆشاكه‌كانی هه‌ڵبداته‌وه یان لایبه‌رێت.
سووربونه‌وه یان شین بونه‌وه‌ی كۆم، خوێن به‌ربوون له‌دامێن یان كۆم، هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز، ئازار له‌كاتی میزكردندا یان پیسایی كردن‌دا، ناڕه‌حه‌تی لهرۆشتندا یان له‌دانیشتندا و هه‌ستكردن به‌ئازار، ڕه‌نگ بوونی پۆشاكه‌كانی ژێره‌وه.
سكبوون.
هۆكاره‌كانی خراپ ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ منداڵ:
خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی كۆمه‌ڵگاكان: هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه به‌مافی باوان و مامۆستایانی ده‌زانێت كه‌سزای منداڵه‌كانیان بده‌ن، به‌رامبه‌ر به‌م كاره هیچ سزایه‌كی یاسایی یان ته‌نانه‌ت سهرزهنشتكردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه بگره هه‌ندێكجار ده‌ستخۆشی ده‌كرێت له‌و باوكه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ره‌قه‌و سزایان ده‌دات.
شكستهێنان له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی منداڵدا: دیاره ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی باوانه و دواتر ئه‌ركی دایه‌نگا و باخچه‌و قوتابخانه‌یه تاكو تاكێكی دروست په‌روه‌رده بكه‌ن.
نه‌بوونی توانای زاڵبوون به‌سه‌ر توڕه‌بووندا: زۆرجار باوان یان كه‌سانی گه‌وره له‌ماڵدا له‌كاتی ده‌ربرینی توڕهیهكانیان سزا و ئازاری منداڵ ده‌ده‌ن به‌گه‌لێك شێوه ڕه‌نگه منداڵه‌كه هۆكاری توڕه‌ییه‌كه نه‌بێت به‌ڵام له‌به‌ر لاوازی و كه‌م ده‌سته‌ڵاتی ده‌بێته یه‌كه‌م قوربانی توڕه‌ییه‌كه.
نه‌بوونی چاره‌سه‌ر و جێگره‌وه‌ی تر بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته.
نه‌بوونی توانای رابه‌ری كردن (مامۆستا و دایك و باوك). مه‌رج نیه هه‌ر كه‌سێك له‌رووی بایۆلۆجیه‌وه توانی منداڵ بخاته‌وه بتوانێت ببێته دایك یان باوك، ڕاستیه‌كه‌ی زۆر كه‌میان ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ. نكوڵی له‌وه‌ش ناكرێت هه‌ركه‌سێك توانی منداڵ فێری خوێندن و نوسین بكات نابێته مامۆستا چونكه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كرن له‌وه گه‌وره‌تره ته‌نها له‌خوێندن و نوسیندا قه‌تیس بكرێت.
بوونی حاڵه‌تی ده‌رونی و هۆشمه‌ندی وه‌كو تێكچونی كه‌سێتی و سكیزۆفرینیا و دله‌راوكێ: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌باوان، یه‌كێك یان زیاتر له‌م حاڵه‌تانه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ری توندوتیژی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانی زیاتره.
فشاری توند و ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌رونی و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی (گرفتی سۆزداری خێزانی، نه‌گونجان،….) و كێشه‌ی ئابوری (بێكاری و له‌ده‌ستدانی كار و خراپی باری ئابوری….). ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی.
ئالوده‌بوون بهئهلكهول و مادده هۆشبه‌ره‌كانی تر، ئاشكرایه ئالوده‌بوانی ئه‌لكحول زۆر زیاتر له‌كه‌سانی تر توندوتیژن به‌رامبه‌ر هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان.
چاره‌سه‌ر:
زوو ده‌ستنیشانكردن و نهێنی پارێزی و هه‌ڵسه‌نگاندن و پشكنینی منداڵ له‌رووی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و فكری و گه‌شه‌كردنی سێكسی و سۆزداریه‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌وه‌ی ئایا كه‌سانی تر لهخێزانهكهدا یان له‌و ناوه‌نده ئه‌گه‌ری هه‌مان مه‌ترسیان هه‌یه. ئایا ئه‌م باره پێویستی به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس هه‌یه.
له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی چارهسهركرندا به‌شداری پێكردنی باوان یان ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی قوربانیه‌كه ده‌كات.
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌سازی ده‌رونی رۆڵی گه‌وره و گرنگیان هه‌یه له‌پرۆسه‌ی چارهسهركرندا.
له‌سه‌رو ئه‌مانه‌وه له‌هه‌مووی گرنگتر منداڵه‌كه یان قوربانیه‌كه پێویستی به‌چیه.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئایندهی تاك:
كاركردنه سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ له‌رووی سۆزداری و سێكسیه‌وه.
په‌ككه‌وتنی سێكسی.
تێكچوونی خواردن یان نه‌خواردنی ده‌ماری.
تێكچوونی خه‌و: بێخه‌وی، خه‌وی ناخۆش، خه‌وی پچرپچر، ترس له‌سه‌ره‌تای نوستندا.
ئالوده‌بوون له‌سه‌ر ئه‌لكهول و مادده هۆشبه‌ره‌كانی تر له‌به‌ر زیاتر لههۆیهك گرنگترینیان هاوه‌ڵی كه‌سانی له‌خۆی گه‌وره‌تر و ڕاكردن لهرابرودی تاڵ به‌ڵام به‌م ڕاكردنه نادروسته حاڵه‌ته‌كه خراپتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ری زیاتری توشبوون به‌نه‌خۆشییه درونیه‌كان وه‌كو خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ، ترس، په‌شێوی فشاری پاش زه‌بر، ڕه‌فتاری توندوتیژ.
لادانی سێكسی.
زیان به‌خۆ گه‌یاندن و خۆكوژی.
له‌داهاتوودا ئه‌ویش خراپ ڕه‌فتار ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ منداڵان.
كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌كۆئه‌ندامی زاوزێ.
* د.ئەفرام محمد حسن پسپۆری نەخۆشییە دەرونی و هۆشمەندییەکان راویژکاری خێزانی و پەروەردەیی.